سەرۆکی پەرلەمانی كریمیا شوقەکەی زێلێنسکی دەفرۆشێت

K24 - هەولێر
سەرۆکی پەرلەمانی كریمیا، شوقەکەی زێلێنسکی و 100 موڵکی ئۆلیگارشییه ئۆکرانییه‌كان ده‌فرۆشێت.
رۆژی شەممە، 16ـی ئەیلوولی 2023، ڤلادیمێر كۆنستانتینۆڤ، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كریمیا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، به‌منزیكانه شوقه‌كه‌ی ڤلادیمێر زێلێنسكی له‌لیفادیا و 100 موڵكی دیكه‌ی ئۆلیكارشی سیاسییه ئۆكرانییه‌كان كه خۆی له‌چه‌ند كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی بازرگانیدا ده‌بینێته‌وه بۆ فرۆشتن ده‌خرێته مه‌زاده‌وه و داهاته‌كه‌شی بۆ خزمه‌تی دابینكردنی پێداویستییه سه‌ربازییه‌كانی رووسیا به‌كاردێنێت.
كۆنستانتینۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، پێشبینی دەکرێت داهاتی فرۆشتنی ئه‌و موڵكانه زیاتر لە 800 ملیۆن روبڵ بێت و پێشتریش بە بڕی زیاتر لە 815 ملیۆن رۆبڵ موڵكی ئۆلیكارشییه ئۆكرانییه‌كانیان فرۆشتووه.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كریمیا راشیگه‌یاندووه، له ڕێگه‌ی لیژنه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆره‌وه گشت موڵك و ماڵی ئۆلیكارشییه ئۆكرانییه‌كانیان دیاریكراوه و داهاتی فرۆشتنی ئه‌و موڵكانه‌ش ده‌خرێته خزمه‌تی پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی رووسیاوه.
ئاماژەی بەوەش کرد، رێگە نادەین لایەنگرانی کوشتنی گەلی رووسیا کە پشتیوانی رژێمی تیرۆریستی کیێڤ دەکەن لەسەر حیسابی هاووڵاتییانمان پارە پەیدا بکەن.