لە بەریتانیا پیازێکی گەورە بەکێشی 9 کیلۆگرام نمایشکرا

گاریس گریفین خاوەنی پیازەکە
گاریس گریفین خاوەنی پیازەکە

K24 - هەولێر

لە بەریتانیا، پیازێکی گەورە بە کێشی نزیکەی 9 کیلۆگرام لە پێشانگای گوڵەکانی پاییزدا لە باکووری وڵات نمایشکرا.

ئەو پیازەی کە گاریس گریفین، خاوەنییەتی و کێشی 8.97 کیلۆگرامە، لە پێشانگای گوڵدا لە باکووری یۆرکشایەر لە باکووری رۆژهەڵاتی بەریتانیا نمایشکرا.

هەروەها  کەلەرم و کولەکە و چەوەندەر لەنێو ئەو بەرهەمانەدا بوون کە بەشدارییان لە پێشبڕکێکەدا کرد، کە لەلایەن کۆمەڵەی نیشتمانی رێزلێنانی ئینگلیزی لە پێشانگای گوڵدا رێکخرابوو.

کریس پاریش خەڵاتێکی بەدەستهێنا بەهۆی ئەوەی کولەکەیەکی گەورەی لەپێشانگاکە نمایش کرد، کە کێشی 102 کیلۆگرام بوو.

پێشانگای گوڵی هارۆجێت ساڵانە دوو جار لە مانگەکانی نیسان و ئەیلوولدا بەڕێوەدەچێت.

پێشانگاکە لە 15 تا 17ـی ئەیلوول بەڕێوەدەچێت، و پێشبینی دەکرێت تا 30 هەزار سەردانیکەر بەشداری تێدا بکەن.