وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ده‌نگۆیه‌ك ره‌تده‌كاته‌وه

K24 – هەولێر:
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ره‌تیده‌كاته‌وه كه هیچ سیسته‌مێكی ئه‌لیكترۆنی وه‌زاره‌ته‌كه هاككرابێت.
جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه، سه‌رجه‌م سیسته‌مه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی، ئامرازی ئه‌منی ئه‌لیكترۆنی تۆكمه‌ی بۆ ته‌رخانكراوه.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 18ی ئه‌یلولی 2023) وه‌زاره‌تی دارایی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا هاتووه: "چه‌ند هه‌واڵێك له باره‌ی هاككردنی سیستمی ئه‌لیكترۆنی وه‌زاره‌تی داراییه‌وه بڵاوكراونه‌ته‌وه، سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه".
وه‌زاره‌ته‌كه ده‌ڵێت: "هه‌موو سیسته‌مه ئه‌لیكترۆنییه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی به شێوه‌یه‌كی ئاسایی كارده‌كه‌ن و سیسته‌مێكی ئه‌منی پێشكه‌وتووی دژه هاككردن بۆ وه‌زاره‌تی دارایی ته‌رخانكراوه".
وه‌زاره‌تی دارایی داوا له میدیاكان ده‌كات، خۆیان له بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌نگۆ به دووربگرن، ته‌نیا هه‌واڵ و زانیاری له لایه‌ن و پێگه و كه‌سایه‌تییه فه‌رمییه‌كان وه‌ربگرن.
بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و روونكردنه‌وه‌یه له كاتێكدایه، كه ئه‌مڕۆ چه‌ند ده‌نگۆیه‌ك له باره‌ی بوونی كێشه و هاككردنی سیستمی ئه‌لیكترۆنی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بڵاوكرانه‌وه.