وەزارەتی دارایی عێراق داهاتی 7 مانگ ئاشکرا دەکات

K24 – هەولێر
بەگوێرەی داتاکانی وەزارەتی دارایی عێراق، داهاتی حەوت مانگی رابردووی عێراق زیاتر لە 65 ترلیۆن دینار بووە.
وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، داهاتی عێراق لە حەوت مانگی رابردوودا زیاتر لە 65 ترلیۆن دینار بووە، ئەمەش سەدا 95ـی داهاتی گشتی وڵاتی پێکهێناوە.
بەگوتەی شارەزایانی ئابووری، داهاتی نانەوتی لە وڵات بەرەوپێشچوونی بەخۆیەوە نەبینیوە، بەڵکو تاوەکو ئێستا تاک سەرچاوەیە و سەدا 95 پشتی بە نەوت بەستووە، ئەو رێژەی ماوەتەوەش لە باج و گومرگ و داهاتە نانەوتییەکانی دیکە پێکهاتووە.
ئاماژە بەوەش دەکەن، حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق، سوودیان لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت وەرنەگرتووە و وەبەرهێنانی لە کەرتەکانی دیکە نەکردووە، تاوەکو ژێرخانێکی پتەوی پیشەسازی و کشتوکاڵی لە عێراق دابمەزرێنن.