ژن و پیاوێک دەستگیرکران کە لە رێگەی خەوی موگناتیسیەوە دزییان لە خەڵک کردووە

وێنەی ژن و پیاوە تۆمەتبارەکە
وێنەی ژن و پیاوە تۆمەتبارەکە

K24- هەولێر

فەرماندەیی پۆلیسی بەغدا رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، دوو کەسی بیانییان لە ناوچەی زەیونەی رۆژهەڵاتی بەغدا دەستگیرکردووە، کە تۆمەتبارن بەوەی خەڵک دەخەوێنن بە خەوی مەگناتیسی.

فەرماندەیی پۆلیسی بەغدا، لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، "لە ئەنجامی گەڕانی هێزەکانی پۆلیس، دوو کەسی بیانییان دەستگیر کردووە، کە ژنێک و پیاوێک بوون، لە رێگەی خەوی موگناتیسییەوە دزییان لە خەڵک کردووە".

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "دەستگیرکردنەکە دوای ئەوە بووە کە یەکێک لە هاووڵاتیان، داوای هاوکاری لە هێزەکانی دەورییەی پۆلیس کردووە، ئاگاداری کردووەتەوە لە بوونی کەسانێک کە دەیانەوێت دزی لێبکەن لەسەر شەقامی ئەلروبەیعی لە زەیونە، پاشان دەستبەجێ ئەو ژن و پیاوە دەستگیرکراون و دانیان بەوەداناوە کە هەوڵی دزیکردنیان داوە لەرێگەی خەوی موگناتیسی.