نوێنەری تایبەتی پوتن بۆ کوردستان24: هاوخەمی دۆستەکانمانین لە سووریا

میخایل بەگدانۆڤ، نوێنەری تایبەتی ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی ڕووسیا
میخایل بەگدانۆڤ، نوێنەری تایبەتی ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی ڕووسیا

K24 - مۆسكۆ:

نوێنەری تایبەتی ڤلادیمێر پوتنی سەرۆکی رووسیا بۆ کوردستان 24 دەدوێت.

میخایل بەگدانۆڤ، نوێنەری تایبەتی ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی ڕووسیا بۆ کوردستان 24 رایگه‌یاند، هاوخەمی دۆستەکانمانین لە سووریا و ئامادەی هەماهەنگین بۆ چارەسەری کێشەکانیان.

کوردستان 24 لەبارەی شەڕ و پێکدادانەکانی چەند هەفتەی رابردووی گرووپە چەکدارییەکانی نزیک لە تورکیا و هێزە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان  و هەڵوێستی مۆسکۆ لەمبارەیەوە پرسیاری ئاراستەی میخایل بەگدانۆڤی نوێنەری تایبەتی ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی رووسیا کرد، کاربەدەستە باڵاکەی رووسیا رایگەیاند، لە سووریا کورد و عەرەب نەتەوەی تر دەژین،  هاوخەمی دۆستەکانمانین لە سووریا و ئامادەی هەماهەنگین بۆ چارەسەری کێشەکانیان.

بەگدانۆڤ هه‌روه‌ها گوتی: "ئێمە هەمیشە هاوخەمی دۆستەکانمانین لە سووریا و ئامادەی هەماهەنگین بۆ چارەسەری کێشە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکان و هاوکاری بۆ پاراستنی ئاسایشی ئەو وڵاتە".

نوێنەری تایبەتی ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی ڕووسیا راشیگه‌یاند، ئێمە لەگەڵ سووریا و هاوبەشەکانمان لە کۆمەڵەی ئەستانە بەردەوامین لە کارکردن بۆ ئاسایکردنەوەی دۆخی سووریا، هیوادارم گەل و حکومەتی سووریا ناڕەحەتی و  نەهامەتییەکانیان تێبپەڕێنن، دیارە ئێمە هەمیشە پەیوەندی دۆستانە و مێژوویی بەهێزمان لەگەڵ ئەم وڵاتەدا هەبووە، سووریا وڵاتێکە لە گەلی جیاواز پێکهاتووە، هەر لە عەرەب و کورده‌وه‌ بگره‌، تاكو  کەمایەتی و مەزهەبە ئاینییە جیاجیاکان، بەڵام ئەزموون و ژیری بایی ئەوەندە هەیە لەم لایەنانەدا کە بتوانن کێشەکان وەلانێن".

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئێمە هیوادارین گەڕانەوەی سووریا بۆ کۆمکاری عەرەبی هاوکار بێت بۆ چارەسەری گرفتە کۆمەڵایەتی و ئابورییەکانی ئه‌و وڵاته‌.
ده‌شڵێت: "بێگومان کێشەی گەورەی ئەو وڵاتە هەبوونی ئەو گەمارۆ تاکلایەنانەیە کە بە نایاسایی سەپاون بەسەر وڵاتەکەدا، ئەم هەنگاوە ژیانی هاووڵاتییانی سیڤیلی دژوار کردووە، ئەمە هۆکاری سەرەکی نەهامەتیەکانی وڵاتەکەیە، ئێمە هەوڵی خۆمان دەدەین هاوکاری هەستانەوەی ئەو وڵاتە بکەین لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە بریکس و لە ناوچەکەدا".