كه‌شناسی عێراق: پله‌كانی گه‌رما داده‌به‌زن

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ هه‌ینی كه‌شناسی عێراق ره‌وشی كه‌شوهه‌وای رۆژانی داهاتووی بڵاوكرده‌وه و پێشبینی ده‌كات له ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی داهاتوو پله‌كانی گه‌رما نزم ببنه‌وه.
ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، سبه‌ی شه‌ممه 23ـی ئه‌یلوولی 2023، ئاسمان له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق ساماڵ ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رما تاكو رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو هاوشێوه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌بێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق، له رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتووه‌وه پله‌كانی گه‌رما داده‌به‌زن.
ئه‌مساڵ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی جیهانی وه‌ك گه‌رمترین ناوچه له‌سه‌ر ئاستی دیاریكرد، له‌وانه پارێزگای به‌سره، كه پله‌ی گه‌رما له‌وێ 50 ی تێپه‌ڕاند، وێڕای ئه‌وه‌ش ئه‌م هاوینه‌ی به گه‌رمترین هاوینی وه‌سفكرد به درێژایی مێژوویی مرۆڤایه‌تی.