كۆشكی سپی: داوا ده‌كه‌ین هەرچی زووە هەناردەی نەوت لەڕێگەی بۆری نەوتی عێراق و تورکیا دەستپێبکاتەوە

K24 – هەولێر:
ئەمەریکا پێشوازی لە رێککەوتنی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات لەسەر پرسی بودجە و داوا دەکات هەرچی زووە هەناردەی نەوت لەڕێگەی بۆری نەوتی عێراق و تورکیا دەستپێبکاتەوە.
کۆشکی سپی بڵاویکردەوە، محەممەد شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ئەمه‌ریکا، لەگەڵ برێت مەکگۆرک رێکخەری کۆشکی سپی بۆ کاروباری باکووری ئەفریقا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئامۆس هۆچستن راوێژکاری باڵای سەرۆکی ئەمه‌ریکا بۆ وزە و وەبەرهێنان کۆبووەوە.
لە میانی کۆبوونەوەکە مەکگۆرک پێشوازی لە رێککەوتنی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات لەسەر پرسی بودجە و داوا دەکات هەرچی زووە هەناردەی نەوت لەڕێگەی بۆری نەوتی عێراق و تورکیا دەستپێبکاتەوە.
پێشتریش ڤێدانت پاتێل جێگری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندبوو، ئه‌مەریكا پشتگیری له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هەرێمی كوردستان ده‌كات، كه دوای بڕیاری دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی پاریس لە (25ـی ئاداری 2023)، هەناردەی نەوت بۆ بەندەری جەیهان راگیرا.
رۆژی 14ـی ئه‌یلوولی 2023 شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان گه‌یشته به‌غدا، كه پێکهاتبوو لە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران و لەگەڵ دامەزراوە فەرمییەکان و سەرکردە و لایەنە سیاسییەکانی عێراق كۆبووه‌وه.
دوای گه‌یشتنی شانده‌كه، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەری پێشوو) پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا نووسیبووی: "ئەمڕۆ لە بەغدام بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ جەنابی سەرۆکوەزیران و سەرکردەکانی دیکەی عێراق بۆ داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکان".
به‌ره‌به‌یانی رۆژی 15ـی ئه‌یلوولی 2023 سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌باره‌ت به سه‌ردانی شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی فیدڕاڵ و سه‌ركرده سیاسییه‌كان رایگه‌یاند، سه‌ردانیان بۆ داكۆكیكردن له ماف و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان بوو ، هاوكات سوپاسی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی كرد بۆ ئه‌و یه‌كڕیزییه‌ی به‌رامبه‌ر به ماف و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان نیشانیاندا.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له به‌شێكی دیكه‌ی كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبوو، كۆمه‌ڵێك كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆككۆمار و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و سه‌ركرده سیاسییه‌كان كردووه و دوو پێشنیازیان خستووه‌ته‌ڕوو، كه یه‌كێكیان درێژخایه‌نه و ئه‌ویدیكه‌یان كورتخایه‌نه.
دواتر له رۆژی 17ـی ئه‌م مانگه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا پێشنیازه‌كه‌ی شاندی هه‌رێمی كوردستانی په‌سه‌ندكرد، بڕیاریدا بۆ ماوه‌ی سێ مانگ مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌وانه بكات.
Statement from National Security Council Spokesperson on Meeting with Prime Minister Mohammed Shia al-Sudani of Iraq 🇺🇸 🇮🇶 https://t.co/NILbC9ginQ
— Brett McGurk (@brett_mcgurk) September 22, 2023