عه‌لی ره‌شید: بڕیاری دادگای ئیتیحادی له‌باره‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان سیاسییه
K24 – هەولێر:
دادگای ئیتیحادی عێراق، درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی به ناده‌ستووری دانا، (په‌رله‌مانی كوردستان له‌ساڵی 2019 بڕیاری درێژكردنه‌وه‌كه‌ی دابوو)، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێریش له‌مباره‌یه‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی ئه‌م بڕیاره‌وه، ده‌كه‌وینه بۆشایی یاساییه‌وه. گوتیشی: "بڕیاری دادگای ئیتیحادی له‌باره‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان، سیاسییه".
عه‌لی ره‌شید سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، بڕیاره‌كه‌ی دادگای ئیتیحادی بڕیارێكی زیاتر سیاسییه، چونكه ئه‌وانه‌ی سكاڵایان له دادگاكه تۆماركردووه، له‌ساڵی 2019 كاتی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه، نوێنه‌ریان له په‌رله‌مانی كوردستان هه‌بووه، په‌رله‌مان له‌ماوه‌ی یاسایی خۆیدا بووه، ده‌بوایه ئه‌وكات هه‌ڵوێستیان هه‌بوایه.
عه‌لی ره‌شید هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "له 30ـی 4ـی 2014 هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان ئه‌نجامدرا، له 23ـی 6ـی 2014 سوێندی یاسایمان خوارد، به پێی یاسا رێگه‌پێدراوه كه ئه‌نجوومه‌نه‌كه ماوه‌ی چوار ساڵ كاری خۆی بكات، له ساڵی 2018 ماوه‌ی یاسایی ته‌واو بوو، ئه‌وكاتیش كه‌وتینه نێو قه‌یرانی دارایی و شه‌ڕی داعش و كۆمه‌ڵێك قه‌یرانی دیكه‌ی سیاسیش به‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی گرت، هه‌ڵبژاردن نه‌كرا".
گوتیشی: "ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، پێویستی به ته‌وافوقی سیاسی له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌بوو، بۆیه ئه‌وه نه‌كرا و ئه‌نجوومه‌نه‌كه ماوه یاساییه‌كه‌ی درێژكرایه‌وه".
روونیشیكرده‌وه، ئێمه پابه‌ندی رێنماییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانین، دادگای ئیتیحادی ته‌نیا بوونی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان به ناده‌ستووریی داناوه.
جه‌ختیشیكرده‌وه، "چیتر ناتوانین بڕیار ده‌ربكه‌ین و چاودێری فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت بكه‌ین".
لە نوێترین بڕیاریدا، دادگای ئیتیحادی عێراقدا، ماددەی دوو لە یاسای ژمارە دووی ساڵی 2019 تایبەت بە هەموارکردنەوەی یاسای ئەنجوومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانی بە نادەستووری داناوە.
دادگای ئیتیحادی عێراق راشیگەیاندووە، یاساکە پێچەوانەی بنەماکانی دەستووری عێراقە و بۆیە لەمڕۆوە کار بەو یاسایە ناکرێت.
له هه‌رێمی كوردستان دووجار له ساڵەکانی 2005 و 2014 هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان کراوە، ئەمە لەكاتێكدایە بڕیاره له 18ی كانوونی یەكەمی ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان له عێراق بەبێ هەرێمی کوردستان بکرێت.