مه‌ولوود سابیر: به دامه‌زراندنی بانكی نیشتمان هاووڵاتییان له هه‌موو ئیمتیازاته‌كانی بانكی ناوه‌ندی عێراق سوودمه‌ند ده‌بن

K24 – هەولێر:
بانكی نیشتمان وه‌ك یه‌كه‌مین بانكی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی تۆمار كرا و راسته‌وخۆ به بانكی ناوه‌ندی عێراقه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه، له بنه‌ڕه‌تدا ده‌بوو ئه‌م بانكه له ساڵی 2021ـدا به فه‌رمی دابمه‌زرایه، هاوكات به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بانكه بازرگانییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كات، به دامه‌زراندنی بانكی نیشتمان هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو ئه‌و پێشینانه سوودمه‌ند ده‌بن كه له‌لایه‌ن هه‌ردوو بانكی ره‌شید و رافیده‌ینه‌وه به هاووڵاتییانی عێراقی ده‌درێت.
ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 24ـی ئه‌یلوولی 2023) مه‌ولوود سابیر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بانكه بازرگانییه‌كان میوانی به‌رنامه‌ی باسی رۆژ بوو كه له‌لایه‌ن ژینۆ محه‌ممه‌ده‌وه له كوردستان24 پێشكه‌ش ده‌كرێت، رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ 250 ملیار له به‌غداوه بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتووه و چاوه‌ڕوانی گه‌یشتنی ته‌واوی پاره‌كه‌ی دیكه ده‌كه‌ن كه به‌كۆی گشتی ده‌كاته 700 ملیار دینار.
سه‌باره‌ت به‌و لیسته‌ی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ دابه‌شكردنی مووچه بڵاوكراوه‌ته‌وه، دڵنیایی به فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران دا، كه ئه‌و لیسته وه‌كو خۆی جێبه‌جێ ده‌كرێت. گوتیشی، ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه هێشتا ماوه بخرێته سه‌ر هه‌ژماری بانكی هه‌رێمی كوردستان، له زووترین كات ده‌گات و پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی مووچه ناوه‌ستێت.
مه‌ولوود سابیر روونیشیكرده‌وه، بانكی ناوه‌ندی عێراقی به‌پێی ئه‌و یه‌ده‌گه‌ی له بانكی رافیده‌ین و ره‌شید و تی بی ئای هه‌یه، ئه‌و 700 ملیار دیناره‌ی بڕیاری له‌سه‌ر دراوه ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، بۆیه هیچ یه‌كێك له‌و بانكانه له یه‌ك كاتدا و به‌یه‌ك پاكێج بڕی 700 ملیار دیناره‌كه‌ی نه‌بووه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌كجار بۆ هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه‌ی بكه‌ن.
جه‌ختیشیكرده‌وه كه هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر ناردنی 700 ملیار دیناره‌كه نییه، به‌تایبه‌ت به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا ئه‌و بابه‌ته‌ی یه‌كلایی كرده‌وه. سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، كه بانكی ناوه‌ندی عێراقیش كێشه‌ی نه‌ختینه‌ی و دابینكردنی سیوله‌ی هه‌یه و دیناری زۆر كه‌مه، بۆیه به‌یه‌كجار بۆی ناكرێت ئه‌و پاره‌یه ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكات.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بانكه بازرگانییه‌كان سه‌باره‌ت به داهاتی ناوخۆ روونیكرده‌وه، داهاتی نه‌وتی به‌پێی حیسابات هه‌موو نابێته نه‌ختینه بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی پێ بدرێت. هه‌روه‌ها نموونه‌ی به‌وه هێناوه كه ده‌گوترێ، بڕی 300 ملیار دینار داهاتی ناوخۆیه، به‌ڵام ئایا له كۆی ئه‌و بڕه چه‌ندی نه‌ختینه‌یه و به‌رده‌سته؟ كه له‌و حاڵه‌ته‌دا بۆ مووچه ده‌بێت داهاتی كۆتایی هه‌ژمار بكرێت، كه ده‌كاته ئه‌و نه‌ختینه‌یه‌ی له كۆتاییدا به‌رده‌ست ده‌بێت بۆ مووچه و (نه‌ثر)ـیه‌ی داموده‌زگاكانی حكومه‌ت، به‌ڵام "ئێمه له بانك به (قه‌ید) هه‌مان، له كاتێكدا قه‌ید، نه‌ختینه نییه!" گوتیشی، داهاتی كۆتایی مانگانه 150 ملیار ده‌گات لای ئه‌وان.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بانكه بازرگانییه‌كان له‌باره‌ی بانكی "نیشتمان" باسی له‌وه كرد، ئه‌و بانكه وه‌كو كۆمپانیایه‌كی گشتی دامه‌زراوه كه یه‌كه‌م جاره بانكێكی له‌م شێوه‌یه دێته دامه‌زراندن. روونیشیكرده‌وه كاركردنی ئه‌و بانكه سیستماتیكه و وابه‌سته‌ی هه‌مان سیسته‌می بانكی ناوه‌ندی عێراق ده‌بێت. روونیشیكرده‌وه زۆربه‌ی رێكاره‌كانی دامه‌زراندنی ئه‌و بانكه له هه‌رێمی كوردستان ته‌واو بووه، به‌ڵكو ته‌نیا ئه‌وه ماوه كه به‌یانی دامه‌زراندن و شه‌هاده‌ی دامه‌زراندن له رۆژنامه‌ی وه‌قایعی هه‌رێمی كوردستان بڵاوبكرێته‌وه و دوای ئه‌وه له‌لایه‌ن وه‌زیری دارایی و ئابوورییه‌وه نووسراوێك ئاراسته‌ی بانكی ناوه‌ندی عێراق و وه‌زاره‌تی بازرگانی بكرێت.
مه‌ولوود سابیر هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، دوای ئه‌وه‌ی نووسراوه‌كه ده‌گاته هه‌ردوولایه‌نی په‌یوه‌ندیدار، به‌تایبه‌تی بانكی ناوه‌ندی دواجار له كۆبوونه‌وه‌ی مانگانه‌ی خۆیدا و به ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی بانك دوای تاووتوێكردنی به‌ڵگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی دامه‌زراندنی ئه‌و بانكه‌وه بڕیار ده‌دات. جه‌ختیشیكرده‌وه كه به‌ڵێنیان داوه هیچ ئاسته‌نگێك بۆ دامه‌زراندنی ئه‌و بانكه دروست نه‌كه‌ن.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، كه بانكی نیشتمان كه به‌هه‌مان سیستمی بانكی ناوه‌ندی كار ده‌كات، هاوتای هه‌ردوو بانكی ره‌شید و رافیده‌ینی عێراق ده‌بێت و ده‌بێته سێیه‌م بانك به‌م شێوه‌یه له‌سه‌ر ئاستی عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا. جه‌ختیشیكرده‌وه به دامه‌زراندنی ئه‌م بانكه، هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو ئیمتیازانهكانی هه‌ردوو بانكی ره‌شید و رافیده‌ین سوودمه‌ند ده‌بن، بۆ ئه‌و باسه‌ش، مه‌ولوود سابیر نموونه‌ی به‌و پێشینانه هێنایه‌وه، كه هه‌ردوو بانكه‌كه به هاووڵاتییانی عێراقی ده‌ده‌ن.
رێكه‌وتی 12ـی ئابی 2022، مەولوود سابیر به فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری رایگه‌یاند، بانکی نیشتمان بانکێکی حکومییە، لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەهاوکاری وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان دادەمەزرێت. ئەو بانکە کار دەکات بۆ رێکخستنەوەی بانکە حکومییەکان و بانکە بازرگانییەکان کە لە ئێستادا ژمارەیان 94 بانکە و هەوڵ دەدات هەموو ئەو کارگێڕییانەی کە لە بانکە حکومییەکان هەیە رێکبخاتەوە.
روونیشیكرده‌وه، کردارە بانکییە تەقلیدییانەی کە لە ئێستادا لە بانکەکان پەیڕەو دەکرێت، دەیەوێت نەمێنێت و بەڵکو ببێتە بانکێکی مۆدێرن شانبەشانی بانکەکانی دیکە وەکو بانکە ئەهلییەکان و ئەو بانکانەی کە بەستراونەتەوە بە سیستەمی ئەلیکترۆنی دامەزراوە.
له به‌شێكی قسه‌كانیدا رایگه‌یاندبوو، دامه‌زراندنی ئه‌و بانكه زۆر مەبەستی دیکەی لە پشتە به‌تایبه‌ت كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت فەرمانبەرەکانی خۆی ڕێکبخاته‌وه چونکە دەیەوێت کارێک بکات کە ببێتە بنەما بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان.