سالار عوسمان: تێگه‌یشتنی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌هه‌مبه‌ر پرسی ریفراندۆم ئه‌رێنی نه‌بوو

K24 - هەولێر:
ئه‌ندامێكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی پێیوایه بۆچوون و تێگه‌یشتنی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌هه‌مبه‌ر پرسی ریفراندۆم، ئه‌رێنی نه‌بوو و گوتیشی: "ئه‌گه‌ر بۆچوونیان ئه‌رێنی بوایه، ئێستا به‌رهه‌می ریفراندۆممان ئه‌دوورییه‌وه".
سالار عوسمان ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان، تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، تێگه‌یشتنی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی ریفراندۆمه‌وه ده‌بێت بخرێته ناو گفتوگۆ و دیالۆگه‌كانمان، تاكو بزانین له داهاتوودا چۆن ده‌گه‌ین به مافه‌كانمان.
سالار عوسمان هه‌روه‌ها گوتی: "ریفراندۆم خۆی له‌خۆیدا بریتی بوو له چاره‌سه‌ر، كه به‌ر له ریفراندۆم، تێنه‌گه‌یشتن له به‌غدا هه‌بووه و به‌ر له راپه‌ڕینیش مێژووی دكتاتۆری هه‌بوو، واته به درێژایی مێژووی عێراق ئه‌و كێشه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه".
ده‌شڵێت: "له به‌غدا تێنه‌گه‌یشتن به‌رامبه‌ر ماف، بوودجه و مووچه‌ی خه‌ڵك هه‌یه، بۆیه ئه‌م عێراق و ده‌وروبه‌ره ده‌بێت تێبگه‌ن كه ریفراندۆم چاره‌سه‌ره".
دووپاتیشیكرده‌وه، كه ریفراندۆم ده‌ستمان ده‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه بژین و كوردیش نه‌ته‌وه، خاك، جوگرافیا، بوون و ئاینده‌یه.
لە ساڵی 2017 سەرکردایەتی سیاسی کوردستان بە سەرۆکایەتی سه‌رۆك بارزانی، سەرۆکی ئەوکاتەی هەرێمی کوردستان بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆم سەربەخۆیی کوردستان دەرکرد، خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بە فراوانی پشتیوانی‌یان لەو پرۆسەیە کرد و بەشداری کارایان لە هەڵمەتەکان و رۆژیی ئەنجامدانی ریفراندۆم لە 25ی ئەیلول دا کرد، کە زیاتر لە 93%ی کوردستانیان دەنگیان بە بەڵێ بۆ سەربەخۆیی دا.