بافڵ تاڵه‌بانی بە سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەڵبژێردرا

k24 – سلێمانی:
كۆنگره‌ی پێنجه‌می یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له شاری سلێمانی ئه‌نجام درا و له یه‌كه‌م رۆژی كۆنگره‌كه‌دا سه‌رۆكی نوێی ئه‌و حزبه هه‌ڵبژێردرا.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 27ـی ئه‌یلوولی 2023) كۆنگره‌ی پێنجه‌می یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 له سلێمانی له رۆژی یه‌كه‌میدا بە کۆی دەنگی ئەندامان بافڵ جەلال تاڵەبانی بە سەرۆکی حزبه‌كه هەڵبژێردرا.
هه‌روه‌ها بە کۆی دەنگی ئەندامانی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کۆسرەت رەسووڵ عەلی و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد وەک سیمبۆلی باڵای یەکێتی دیاریکران.
هاوكات په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند، کارەکانی رۆژی یەکەمی کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆتاییهات.
پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە ئامادەبوونی 600 ئەندامی کۆنگرە و ژمارەیەک لە سەرکردە و نوێنەری لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بەشدارن، به‌ڕێوه‌ده‌چێت. هه‌روه‌ها بڕیارە كۆنگره‌كه سێ رۆژ بخایەنێت، لەم کۆنگرەیە جیاواز لە کۆنگرەکانی ئەو حزبە ژمارەیەکی زۆر لە سەرکردەکانی بەشداری ناکەن و رەخنە لە شێوەی بەڕێوەچوونی کۆنگرە دەگرن.
تەلار لەتیف، گوتەبێژی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا گوتی: "دەسەڵاتەکانی سەرۆکی یەکێتی وەکخۆی دەمێنێتەوە و هەندێک گۆڕانکاری دەبێت، لە رەشنووسی کۆنگرە ئەوە هاتووە، چەند لیژنەیەک بۆ پێداچوونەوە بە کۆنگرە پێکهێنراون، لە کۆتاییدا ئەندامانی کۆنگرە بڕیار لەسەر شێوازی کارکردنی یەکێتی دەدەن".
گوتیشی: "سێ ئەنجومەن لەناو یەکێتی دروست دەکرێن کە لە رەشنووسەکەدا ناوەکان نووسراوە، نازانرێت دواتر گۆڕانکاری لەناو و رێژەکانیان دەکرێت یان نا، ئەنجومەنەکان رۆڵیان جیاواز دەبێت، پێکهاتوون لە ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی یەکێتی، ئەنجومەنی سەرکردایەتی، کە رەنگە ناوەکەی بگۆڕدرێت، هەروەها ئەنجومەنی پشتیوانیمان دەبێت کە ژمارەیان نزیکەی 100 کەس دەبێت".
گوتەبێژی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی، ئاماژەی بەوەشکرد: "رێژەی مەڵبەند و مەکتەبەکان کەمدەکرێتەوە.