ره‌فعه‌ت سمو: نزیكه‌ی 50 كه‌س له رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی حه‌مدانییه بێسه‌روشوێنن

K24 – هەولێر:
یاریده‌ده‌ری پارێزگاری نه‌ینه‌وا ئاماژه به‌وه ده‌كات، پێویستی زۆریان به هاوكارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه بۆ به‌هاناوه‌چوونی قوربانییانی رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی حه‌مدانییه، هاوكات نوێترین ئاماری قوربانییه‌كانیان ئاشكرا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 27ـی ئه‌یلوولی 2023) ره‌فعه‌ت سمو، یاریده‌ده‌ری پارێزگاری نه‌ینه‌وا بۆ كاروباری كارگێڕی تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، كاره‌ساتی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه زۆر گه‌وره بوو. روونیشیكرده‌وه 250 بۆ 300 كه‌س له‌ناو هۆڵه‌كه بریندار بوونه و ئه‌وانه‌شی بێسه‌روشوێنن ژماره‌یان ده‌گاته 40 بۆ 50 كه‌س.
سمو باسی له‌وه‌ش كرد، زۆربه‌ی قوربانییه‌كان منداڵن، به‌هۆی ئه‌و پاڵه‌په‌ستۆیه‌ی له كاتی ده‌رچوونی خه‌ڵك له‌ناو هۆڵه‌كه دروست بووه، كه‌وتوونه‌ته ژێره‌وه و گیانیان له‌ده‌ستداوه.
یاریده‌ده‌ری پارێزگاری نه‌ینه‌وا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، به‌شێك له قوربانییه‌كان به‌هۆی زۆری ئاگره‌كه‌وه كه سووتاون، هه‌ر له‌ناو هۆڵه‌كه بوونه‌ته خه‌ڵووز و پاشماوه‌یان نه‌ماوه.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا جه‌ختیكرده‌وه هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌و رووداوه هاریكارییه‌كی زۆری كردوون. گوتیشی، ئه‌وان له پارێزگای مووسڵ ئه‌ركیان قورسه، به‌تایبه‌ت به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی مووسڵ له سه‌رده‌می داعشدا وێڕان كرا، بۆیه پێویستیان به‌وه‌یه هه‌رێمی كوردستان هاوكارییان بكات.
هاوكات ئاری حوسێن په‌یامنێری كوردستان 24 له حه‌مدانییه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، به‌پێی نوێترین ئامار كه له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی دهۆكه‌وه ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، ژماره‌ی قوربانییه‌كانی رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه گه‌یشتووه‌ته 97 كه‌س. گوتیشی، 50 كه‌س له قوربانییه‌كان له گۆڕستانی قیامه نێژراون و 47 قوربانی دیكه‌ش ماوه رێوڕه‌سمی ناشیتان بۆ بكرێت، كه بڕیار وایه دوای نیوه‌ڕۆی سبه‌ی له هه‌مان گۆڕستان به خاك بسپێردرێن.
درەنگانی شەوی رابردوو 26ـی ئه‌یلوولی 2023، لە قەزای حەمدانییەی سنووری پارێزگای نەینەوا لە هۆڵێکدا کە ئاهەنگی هاوسەریگیری لێ ئەنجام دەدرا، ئاگر کەوتەوە و بەهۆیەوە تا ئێستا نزیكه‌ی 100 کەس گیانیان لەدەستدا و دەیانی دیکەش بریندار بوون و چه‌ندینی دیكه‌ش بێسه‌روشوێنن.