قایمقامیه‌تی عه‌نكاوه ستایشی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی ده‌كات بۆ به‌هاناوه‌چوونی رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه

K24 - هەولێر:
قایمقامیه‌تی شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه هاوخه‌می و تازییه‌باری خۆی بۆ قوربانیان و كه‌سوكاری رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی حه‌مدانییه ده‌رده‌بڕێت، هاوكات ئاماژه به‌وه ده‌كات سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له چركه‌ساته‌كانی یه‌كه‌می رووداوه‌كه‌دا، هه‌موو ئاماده‌ییه‌كی بۆ فریاكه‌وتنی برینداره‌كان و كه‌سوكاره‌كانیان ده‌ربڕی.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 27ـی ئه‌یلوولی 2023) قایمقامیه‌تی شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به رووداوی ئاگركه‌وتنه‌كه‌ی حه‌مدانییه بڵاوكرده‌وه و تێیدا رایگه‌یاندووه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و خودی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له چركه‌ساتی یه‌كه‌می رووداوه‌كه‌دا هه‌موو ئاماده‌ییه‌كیان نیشان دا بۆ بەهاناوەچوونی برینداران و كه‌سوكاری قوربانییه‌كان، كه هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌ولێر و دهۆك ده‌یان برینداری رووداوه‌كه‌یان له‌خۆگرت.
قایمقامیه‌تی شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، خۆی به به‌شێك له رووداوه‌كه ده‌زانێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕیاری راگرتنی هه‌ر جۆره چالاكی و ئاهه‌نگێكی گشتی له شوێنه گشتییه‌كانی شارۆچكه‌كه داوه، وه‌ك نیشاندانی هاوخه‌می و تازییه‌باری بۆ قوربانییه‌كان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ واته رۆژانی چوارشه‌ممه، پێنجشه‌ممه و هه‌ینی كردووه‌ته رۆژانی ماته‌م.
هه‌روه‌ها قایمقامیه‌تی شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه باسی له‌وه كردووه، سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی ئیبارشیاتی كه‌نیسه‌كانی هه‌ولێر و قایمقامیه‌تی شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه و ناوچه‌ی عهنكاوای پارتی دیموكراتی كوردستان رۆژی شه‌ممه له هۆڵی ره‌جای تایبه‌ت به پرسه له كاتژمێر 4 بۆ 7ـی ئێواره به‌مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی تازییه‌باری، پرسه داده‌نێن
قایمقامیه‌تی شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه روونیشیكردووه‌ته‌وه، دوای كۆتاییهاتنی پرسه، سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی ئیبارشیاتی كه‌نیسه‌كانی هه‌ولێر و قایمقامیه‌تی شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه و ناوچه‌ی عهنكاوەی پارتی دیموكراتی كوردستان له كاتژمێر 6:45 خوله‌كه‌ی رۆژی شه‌ممه 30ـی ئه‌یلوولی 2023 چه‌ند خوله‌كێك ده‌وه‌ستن و له به‌رده‌م مه‌زار و كه‌نیسه‌ی مارت شمونی مۆم داده‌گیرسێنن. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوای له خه‌ڵكی عه‌نكاوه كردووه به‌شداری رێوڕه‌سمه‌كه بكه‌ن.
هەروەها بەهۆی ئەم رووداوەوە گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی فەرمانیکرد سێ رۆژ ماتەمینی گشتی لە هەرێمی کوردستان رابگەیه‌ندرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە (27ـی ئەیلوولی 2023)، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌میانه‌ی سه‌ردانی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئیمهرجهنسی شاری هه‌ولێر و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی بریندارانی رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه، رایگه‌یاند، رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی مرۆیی بوو، هاتووین لێره ده‌ستخۆشی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاری هه‌ولێر بكه‌م، كه به‌ڕاستی هه‌ر له سه‌ره‌تا و سه‌عاتی یه‌كه‌می روودانی ئه‌و كاره‌ساته، ئه‌وان ئه‌مبوڵانسیان نارد.
شه‌وی رابردوو له هۆڵێكی ئاهه‌نگگێڕانی هاوسه‌رگیری له قه‌زای حه‌مدانییه، ئاگر ده‌كه‌وێته‌وه و به‌هۆیه‌وه زیاتر له 100 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و به‌سه‌دان كه‌سیش برینداربوون و له‌سه‌ر ئاستی عێراق و جیهانیش كاردانه‌وه‌ی لێكهوتهوه.
دوای رووداوەکە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و تەندروستی راسپارد، بەهانای لێقەوماوانەوه بچن و تا ئێستاش ژمارەیەک برینداری ئەو رووداوە بۆ نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان گواستراونەتەوە.