حكومه‌تی هه‌رێم: بەهۆی ماتەمینییە گشتییەکەی هەرێمی کوردستان دەوامی هیچ دامودەزگایەک ناوەستێت

K24 - هەولێر:
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، بەهۆی ماتەمینییە گشتییەکەی هەرێمی کوردستانەوە، دەوامی هیچ دامودەزگایەک ناوەستێت و دەوام ئاسایی دەبێت.
پێشتریش گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندبوو، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی فەرمانیکرد سێ رۆژ ماتەمینی گشتی لە هەرێمی کوردستان رابگەیه‌ندرێت.
شه‌وی رابردوو له هۆڵێكی ئاهه‌نگگێڕانی هاوسه‌رگیری له قه‌زای حه‌مدانییه، ئاگر ده‌كه‌وێته‌وه و به‌هۆیه‌وه زیاتر له 100 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و به‌سه‌دان كه‌سیش برینداربوون و له‌سه‌ر ئاستی عێراق و جیهانیش كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه.
دوای رووداوەکە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و تەندروستی راسپارد، بەهانای لێقەوماوانەوه بچن و تا ئێستاش ژمارەیەک برینداری ئەو رووداوە بۆ نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان گواستراونەتەوە.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
وەک هاوخەمی و ڕێز لە رۆحی قوربانییانی رووداوەکەی حەمدانییە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی فەرمانی کرد سێ رۆژ ماتەمینی گشتی لە هەرێمی کوردستان رابگەیێندرێت.
لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵی ئەم رووداوەش، بەڕێزیان فەرمانیکردووە تیمەکانی تەندروستی و فریاگوزاری، بەدەم قوربانییانەوە بچن و دەرگای نەخۆشخانەکانی کوردستان بە رووی بریندارەکان بکرێتەوە بۆ چارەسەری پێویستییان.
پێشەوا هەورامانی
وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
نوێده‌كرێته‌وه..