سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانییانی رووداوەکەی حەمدانییە دەکات

K24 - هەولێر:
كه‌مێك پێش ئێستا محه‌ممه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق گه‌یشته قه‌زای حه‌مدانییه‌ی سه‌ر به پارێزگای نه‌ینه‌وا، كه دوو رۆژ پێش ئێستا به‌هۆی رووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه له‌هۆڵێكی ئاهه‌نگگێڕان، پتر له 100 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 200 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون و وێڕای بێسه‌روشوێنبوونی ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق كه‌سوكاری قوربانییانی رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌ساقیفه‌ی ئه‌بره‌شه‌ی مووسڵ له گوته‌یه‌كدا له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراقی رایگه‌یاند، تا ئێستا 25 ته‌رم نه‌دۆزراونه‌ته‌وه.
درەنگانی شه‌وی سێشەممە (26ـی ئەیلوولی 2023) له هۆڵێكی ئاهه‌نگگێڕانی هاوسه‌رگیری له قه‌زای حه‌مدانییه، ئاگر ده‌كه‌وێته‌وه و به‌هۆیه‌وه زیاتر له 100 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و به‌سه‌دان كه‌سیش برینداربوون و له‌سه‌ر ئاستی عێراق و جیهانیش كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه.
دوای رووداوەکە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و تەندروستی راسپارد، بەهانای لێقەوماوانەوه بچن و تا ئێستاش ژمارەیەک برینداری ئەو رووداوە بۆ نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان گواستراونەتەوە.
هاوکات لە دوای رووداوەکە نزیکەی 70 برینداری رووداوەکە گەیەندرانە نەخۆشخانەکانی هەولێر و دهۆک و چارەسەری پزیشکییان بۆ دەکرێت و لەلایەن دەزگای خێرخوازی بارزانیشەوە، پێداویستییەکان و هاوکاری ماددی بریندارەکان و کەسوکاریان کرا.