وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق: سه‌ركۆنه‌ی ته‌قینه‌وه تیرۆریستییه‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره ده‌كه‌ین
K24 – هەولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق سه‌ركۆنه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی توركیا ده‌كات و به تیرۆر ناوی ده‌بات، هاوكات هاوسۆزی حكومه‌ت و گه‌لی عێراق به‌رامبه‌ر به‌و رووداوه بۆ توركیا و گه‌له‌كه‌ی دووپات كردووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 1ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایشی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له ناوه‌ڕاستی ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته رایگه‌یاند، به توندی سه‌ركۆنه و شه‌رمه‌زاری ته‌قینه‌وه‌كه ده‌كات و به كرده‌وه و ته‌قینه‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی له قه‌ڵه‌م ده‌دات.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاندووه، كه سه‌رله‌نوێ هاوسۆزی حكومه‌ت و گه‌لی عێراق بۆ حكومه‌ت و گه‌لی توركیا دووپات ده‌كاته‌وه و هیوای خواستووه برینداره‌كان به‌زووترین كات چاك ببنه‌وه.
هاوكات وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاندووه، دووپات له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌موو جۆره تیرۆرێك ده‌كاته‌وه و له‌پاڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێده‌وڵه‌تی ده‌وه‌ستێته‌وه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و پشتیوانی له هه‌ر جۆره هه‌وڵێك ده‌كات بۆ له‌ناوبردنی تونده‌ڕه‌وی و توندوتیژی.
ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 1ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) تەقینەوەیەک لە بەردەم وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە ئەنقەرە روویدا. وەزیری ناوخۆی ئەو وڵاتەش رایگه‌یاند، هێرشەکە تیرۆریستی بووە و "تیرۆرستێک خۆی تەقاندووەتەوە".
عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (تویتەری پێشوو) رایگەیاند، "بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، 1ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023، نزیکەی کاتژمێر 09:30ـی سه‌رله‌به‌یانی دوو تیرۆریست کە بە ئۆتۆمبێلێکی بازرگانییەوە هاتوونەتە بەردەم دەروازەی هاتنە ژوورەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش سەر بە وەزارەتی ناوخۆ، هێرشێکی ترۆریستییان ئەنجام داوە".
بە گوتەی وەزیری ناوخۆی تورکیا، "یەکێک لە تیرۆریستەکان خۆی تەقاندووەتەوە و یەکێکی دیکەشیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژراوە". دەشڵێت، هەر بەهۆی رووداوەکەوە، "دوو ئەفسەری پۆلیس بە سووکی بریندرابوون".
هه‌ر ئه‌مڕۆ رۆژی یەکشەممە (1ـی تشرینی یەکەمی 2023)، ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکرده‌وه، پەکەکە بەرپرسیاریەتی خۆی لە هێرشەکەی ئەنقەرە راگەیاندووە، کە بووە هۆی برینداربوونی دوو ئەفسەری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەمنییەتی ئەنقەرە.
فەرماندەیی ناوەندیی پاراستنی گەل کە باڵێکی سەربازیی پەکەکەیە ئاشکرای کردووە، هێرشەکەی سەر وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لەلایەن دوو ئەندامیانەوە بە ناوەکانی رۆژهات زیلان و ئەرداڵ شاهین ئەنجام دراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەنجامی ئەم کارەیان مەبەستداربووە لە ناوچەیەکی نزیک پەرلەمان و لە رۆژی کردنەوەی وەرزی نوێی یاسادانانی پەرلەمان، پێشتر پلانی بۆ دانراوە و بەبێ هیچ بەربەستێکیش جێبەجێ کرا.
ناوەندی پاراستنی گەل راشیگەیاندووە، لە داهاتوودا وردەکاری چالاکییەکە و ناوی فەرمی ئەنجامدەرانی ئەو هێرشە بڵاودەکەنەوە.