جه‌مال كۆچه‌ر: هه‌ندێك له بڕگه و مادده‌كانی بوودجه هه‌موار ده‌كرێنه‌وه
K24 - هەولێر:
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، فشار له‌لایه‌ن لیژنه‌ی داراییه‌وه بۆ سه‌ر وه‌زیرانی دارایی عێراق و هه‌رێمی كوردستان هه‌یه بۆ روونكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك بابه‌تی ژمێریاری نێوانیان، ده‌شڵێت هه‌ندێك له مادده و بڕگه‌كانی بوودجه‌ی 2024 ده‌بێت هه‌موار بكرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 2ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، وه‌زیری پلاندانانی عێراق له دانیشتنی ئه‌مڕۆی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ئاماده نه‌بوو، هاوكات 15 پارێزرگاریش به‌شدارییان له دانیشتنه‌كه كرد و گله‌یی دواكه‌وتنی خه‌رجكردنی بوودجه‌ی پارێزگاكانیان كرد. روونیشیكرده‌وه، بڕیار وایه ئه‌و بابه‌ته له‌گه‌ڵ وه‌زیری پلاندانان تاووتوێ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی بوودجه پارێزگاكان خه‌رج بكرێت و ده‌ست به جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كان بكرێت.
له‌باره‌ی ئاماده‌نه‌بوونی وه‌زیری دارایی له لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان گوتی، بانگهێشتنامه‌ی ئاماده‌بوونی له په‌رله‌مان دره‌نگ پێگه‌یشتبوو، بۆیه نه‌یتوانی به‌شداری دانیشتنه‌كه بكات. گوتیشی، به‌ڵێنی داوه له دانیشتنی رۆژی پێنجشه‌ممه‌دا ئاماده ببێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه كرد، هۆكاری سه‌ره‌كی خه‌رجنه‌كردنی بوودجه‌ی پارێزگاكان بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه بڕیار وایه له 18ـی كانوونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا ئه‌نجام بدرێت، چونكه ترس هه‌یه لایه‌نه سیاسییه‌كان ئه‌و پاره‌یه بۆ خۆیان رابكێشن و تا ئه‌و ماوه‌ی ماوه، بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌كاریبهێنن، له كاتێكدا سوودی ئه‌وه‌ی ناوێت، چونكه خۆی به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان ناكات و ناشیه‌وێت لایه‌نه‌كان ئه‌و پاره‌یه بۆ بانگه‌شه سیاسییه‌كانیان به‌كاربهێنن.
جه‌مال كۆچه‌ر هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد، دیار نییه وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له دانیشتنی رۆژی پێنجشه‌ممه ئاماده ده‌بیت یاخود نا. روونیشیكرده‌وه، فشارێك له‌لایه‌ن هه‌ندێك له په‌رله‌مانتاران بۆ سه‌ر لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان هه‌یه به‌تایبه‌ت سه‌باره‌ت به پێدانی پاره به‌شێوه‌ی قه‌رز به هه‌رێمی كوردستان.
هه‌روه‌ها گوتی، ره‌نگه یه‌كێك له پرسیاره‌كانی لیژنه‌ی دارایی ئه‌وه بێت، كه به‌غدا ده‌ڵێت هه‌شت تریلیۆن دیناری به هه‌رێمی كوردستان داوه، به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت هه‌شت تریلیۆنه‌كه‌ی وه‌رنه‌گرتووه. بۆیه به‌گشتی راپۆرت له‌سه‌ر ئه‌و پرسیاره و وه‌ڵامه‌كه‌ی و پرسیار و وه‌ڵامه‌كانی دیكه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانه‌وه ئاماده ده‌كرێت و بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌رز ده‌كرێته‌وه.
جه‌مال كۆچه‌ر جه‌ختیشیكرده‌وه، هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له بوودجه‌ی 2024ـدا له هه‌موو بابه‌تێكی دیكه جیابكرێته‌وه و وه‌ك مووچه‌ی هه‌موو فه‌رمانبه‌رانی عێراق مانگه و له كاتی خۆیدا ره‌وانه بكرێت. هه‌روه‌ها له‌باره‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی هه‌ندێك له بڕگه و مادده‌كانی بوودجه به پێویستی زانی هه‌مواركردنه‌وه هه‌بێت گوتیشی، به‌دڵنیاییه‌وه هه‌مواركردنه‌وه پێویسته و ده‌كرێت.