سوودانی: عێراق پردێکە کە شارستانیەت و کولتوورەکان تێیدا یەکدەگرنەوە

K24 - هەولێر:
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له جه‌ژنی نیشتمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، عێراق هه‌میشه به سه‌قامگیر و ئاسایش ده‌مێنێته‌وه.
محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نیشتمانی عێراق رایگه‌یاندووه، عێراق وەک پایەی سەقامگیری و ئاسایش و خۆشگوزەرانی لە جیهاندا دەمێنێتەوە.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاشكراشیكردووه، لە جه‌ژنی نیشتمانیدا، عێراق وەک پایەی سەقامگیری و ئاسایش و خۆشگوزەرانی لە ناوچەکە و جیهاندا دەمێنێتەوە، هەروەها پردێکە کە شارستانیەت و کولتوورەکان تێیدا یەکدەگرنەوە.
سوودانی ده‌شڵێت، عێراقییەکان وەک هه‌میشه به لێهاتوو بۆ ئاشتی و ئارامی و هەروەها وەک شەڕکەرێکی سەرسەخت دژی تاریکی و دواکەوتوویی ده‌مێننه‌وه.
له 3ی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 1932 به‌ریتانیا كۆتایی به ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی له عێراق هێنا، له ئێستاشدا ئه‌و رۆژه وه‌ك رۆژی سه‌ربه‌خۆیی كۆماری عێراق یان جەژنی نیشتمانی عێراق دیاریكراوه و له عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گشت داموده‌زگا فەرمییەکاندا ئەو رۆژە دەکرێتە پشووی فه‌رمی.