کەشناسی: باران دەبارێت و هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت

K24 – هەولێر

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەو کەشە ناسەقامگیرەی لە ناوچەکە هەیە بەردەوام دەبێت و لە هەندێک ناوچە باران دەبارێت و هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت.

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە 3/10/2023، ئاسمان  نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بروشکە باران و هەورەتریشقە هەیە بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای دهۆک ،پلەی گەرما بە (1-2) پلە بەرزدەبێتەوە بەراورد بە دوێنێ، تەنها لە پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکان نەبێت کە یەک پلە نزم دەبێتەوە  .

لەبارەی کەشوهەوای سبەی کەشناسی رایگەیاندووە، رۆژی چوارشەممە ئاسمان بە گشتی لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت، ئەگەری تاوە باران و بروسکە هەیە لە ناوچە جیا جیاکان و ئەگەرى بارانى مام ناوەند و هەورەتریشقە هەیە لە ناوچە شاخاوییەکانى باکوور و باکورى رۆژهەڵاتى  هەرێمی کوردستان، پلەی گەرما بە (1-2) پلە نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ  .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر :  29 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 26 پلەى سیلیزى

دهۆک : 25  پلەى سیلیزى

کەرکوک: 32 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 29 پلەى سیلیزى

 زاخۆ: 26 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 18 پلەى سیلیزى

سۆران :  26  پلەى سیلیزى

گەرمیان :  34  پلەى سیلیزى