یەکەمین پێشانگەی کارە تەواونەکراوەکانی پیکاسۆ لە نیویۆرک بەڕێوەدەچێت

K24 - هەولێر

لە ساڵی 1910، مۆزەخانەیەک کە بنکەکەی لە نیویۆرکە، داوای لە پابلۆ پیکاسۆ کردبوو، تابلۆیەکی بچووکی بۆ بکێشێت بۆ ئەوەی لە کتێبخانەکەی هەڵیواسێت.

هامڵتۆن ئێستەر فیڵد، لە پاریس چاوی بە پیکاسۆ کەوتبوو و داوای لێکردبوو، 11 تابلۆی دروستکراوی ئەستێرەی هونەری ئیسپانی سپۆنسەر بکات، بەڵام هیچ کام لەم کارانە نەگەیشتوونەتە برۆکلین لە ئەمەریکا.

پیکاسۆ هەرگیز گەشتی بۆ ئەمەریکا نەکردبوو، لە ستۆدیۆکەی خۆی لە پاریس دەستی بە کارەکانی ئەم مۆزەخانەیە کرد، بەڵام پێش مردنی هامڵتۆن ئێستەر فیڵد لە ساڵی 1922 نەیتوانی کارەکان تەواو بکات.

دوای یەک سەدە یەکەم پێشانگای ئەم کارە تەواونەکراوانە لە شاری نیویۆرک بەڕێوەدەچێت. پێشانگەکە لە مۆزەخانەی بەناوبانگی میترۆپۆلیتان لە نیویۆرک دەکرێتەوە و تا مانگی یەکی ساڵی 2024 بەردەوام دەبێت.

پێشانگاکە بەڵگەنامەی مێژوویی وەک نامەی داواکارییەکەی فەرمی فیڵد لەخۆدەگرێت، هەروەها ژمارەیەک سکێچ و شەش بەرهەمی ناوەندی پیکاسۆ کە لەکاتی کارکردن لەسەر پڕۆژەکەدا دروستیکردوون، نمایش دەکرێن.

لەم "هەروەها پێشانگاکە یەکەمجارە ئەم بابەتە کەمتر ناسراوەی سەردەمی پیکاسۆ پێشکەش دەکات".

پێشانگاکان لە سەرانسەری جیهان یادی 50 ساڵەی کۆچی دوایی بەناوبانگترین نیگارکێشی ئیسپانیا دەکەنەوە و مۆزەخانەی بروکلینیش تیشک دەخاتە سەر ئەو سێکسیزمەی کە پیکاسۆ پێی ناسرابوو.

کتێب و وتاری زۆر لەسەر بابەتی مامەڵەی پیکاسۆ لەگەڵ ئافرەتان بڵاوکراونەتەوە، بەڵام خستنەڕووی کارەکانی لە گەلەریەکاندا بەشێوەیەکی بەرفراوان دووبارە هەڵسەنگاندنی بۆ کراوەتەوە، ئەمەش دوای بزووتنەوەی "می تو" سەبارەت بە دەستدرێژی سێکسی و هەراسانکردنی ژنان لە سەرانسەری جیهاندا.

ئێستا وێناکردنی ژنان زۆرجار وەک هێرشبەر سەیر دەکرێت، لە کاتێکدا تابلۆ کوبیستییەکانی بە پارچەپارچەکردنی ئەندامەکانی ژنان وەسف کراون.

ئەو نیگارکێشە ئیسپانییە، کە زۆربەی ژیانی لە فەرەنسا بەسەربردووە، بە یەکێک لە کاریگەرترین و سەرکەوتووترین نیگارکێشەکان دادەنرێت.

پابلۆ پیکاسۆ لە ساڵی 1881 لە شاری مەلەگە لە باشووری ئیسپانیا لە خێزانێکی چینی مامناوەند لەدایک بووە، نیگارکێشێکی بە ئەزموون و بەناوبانگ بووە، لەساڵی 1973 لەتەمەنی 91 ساڵی لە فەرەنسا کۆچی دوایی کرد.