کونسوڵی چین لە هەرێمی كوردستان: پەیوەندییەکانمان له‌گه‌ڵ هەرێمی کوردستان پته‌وتر ده‌كه‌ین

لوو جوون، کونسوڵی گشتی چین لە هەرێمی کوردستان و سەفین دزەیی، بەرپرسى فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
لوو جوون، کونسوڵی گشتی چین لە هەرێمی کوردستان و سەفین دزەیی، بەرپرسى فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

K24 – هەولێر:

لوو جوون، کونسوڵی گشتی چین لە هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، کار دەکەین بۆ زیاتر پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی چین لەو بوارانەی کە جێگەی بایەخی هەردوولایە.

لوو جوون، کونسوڵی گشتی تازەى چین لە هەرێمی کوردستان دەستبەکار بوو و سەردانى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد، لەلایەن سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، سەفین دزەیی، بەرپرسى فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی دەستبەکاربوونى لە لوو جوون، کونسوڵى گشتی تازەى چین کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست.

هەروەها بەرپرسى فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئامادەییی فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەی دووپات کردەوە بۆ سەرخستنى کارەکانی لوو جوون، کونسوڵی گشتیی تازەى چین لە هەرێمی کوردستان، هاوکات پوختەیەکى لەسەر سیاسەت و تێڕوانینى حکومەتى هەرێمی کوردستان خستەڕوو بۆ پێشخستنى پەیوەندییەکان لە بوارە جیاجیاکان.

لەلایەن خۆیەوە لوو جوون، کونسوڵی گشتیی وڵاتی چین خۆشحاڵیی خۆى نیشاندا و گوتى "کار دەکەین بۆ زیاتر پتەوکردنى پەیوەندییەکانى چین و هەرێمی کوردستان لەو بوارانەى کە جێگەى بایەخى هەردوولایە".

و