وەزیری بەرگری عێراق سەردانی تورکیا دەکات
K24 - هەولێر:
بەگوێرەی زانیارییه‌كانی میدیا تورکییه‌كان، بڕیارە ئه‌مشه‌و، سابت محەممەد عەباسی، وەزیری بەرگری عێراق بە سەردانێکی فەرمی بگاتە ئەنقەرە و لەگەڵ یەشار گولەر، وەزیری بەرگری تورکیا کۆببێتەوە.
سەرچاوەکان باس لەوەش دەکەن، سەردانەکەی عەباسی لەسەر بانگهێشتی وەزیری بەرگری تورکیایە و چاوەڕێ دەکرێت لە کۆبوونەوەکەدا پرسەکانی تایبەت بە بەرگریی هەردوولا و پیشەسازی بەرگریی بخرێنە بەرباس.
سەردانەکە لەکاتێکدایە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی پێنج قۆڵی لە نێوان وەزیرانی بەرگری، دەرەوە، ناوخۆی توركیا بە بەشداری سەرۆک ئەرکان و سەرۆکی دەزگای هەواڵگری بەڕێوەچوو، تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە تەقینەوەکەی ئەنقەرە بوو.
پێشتریش ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا له‌باره‌ی عێراقه‌وه رایگه‌یاندبوو، ره‌وشێكی ناله‌بار له عێراقدا له ئارادایه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندبوو: "لە سووریا، عێراق و ئەفریقای باکوور، داعش و هاوشێوەکانی بەکاردەهێنرێن بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆیان".
گوتبووشی، جه‌نگی دژ به داعش له ناوچه‌كه جه‌نگه راسته‌قینه‌كه نییه، به‌ڵكو جه‌نگه راسته‌قینه‌كه جه‌نگی به وه‌كاله‌تی نێوان هێزه به‌رژه‌وه‌ندخوازه‌كانه و توركیا قبووڵی ناكات.