بارسێلۆنا یاریزانێکی دیکەی بۆ یاریی کلاسیکۆ لەدەست دا

ژول کۆندێ
ژول کۆندێ

کۆندێ بەهۆی پێکانەوە بۆ ماوەی پێنج هەفتە لە یاریکردن دادەبڕێت و لە یاریی کلاسیکۆ بەرامبەر ریاڵ مەدرید ئامادە دەبێت.

میدیاکانی ئیسپانیا ئاشکرایان کردووە، ژول کۆندێ بەرگریکاری بارسێلۆنا بەهۆی ئەو پێکانەی لە یاریی بەرامبەر گرانادا تووشی بووە، پشکنینە پزیشکییەکان دەریانخستووە لە ئەژنۆی تووشی هەوکردن بووە و پێشبینی دەکرێت بۆ ماوەی پێنج هەفتە لە یاریگاکان داببڕێت.

میدیا ئیسپانییەکان راشیانگەیاندووە، بەرگریکارە فەرەنسییەکە جگە لەوەی لە یارییەکانی هەڵبژاردەکەی دادەبڕێت بۆ یاریی کلاسیکۆ ئامادە نابێت کە رۆژی 28ـی ئەم مانگە لە یاریگای کامپ نوو بەڕێوە دەچێت.

جگە لە کۆندێ، لامین یامالیش لە یارییەکەی گرانادا تووشی پێکان بوو، بۆ ماوەی 10 رۆژ دادەبڕێت و بەشداریی یارییە دۆستانەکانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا ناکات.