ئه‌ردۆغان بۆ ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستینییه‌كان: چیتر رۆن مه‌خه‌نه نێو ئاگره‌كه‌وه
K24 – هەولێر:
سه‌رۆككۆماری توركیا داوا له لایه‌نه ناكۆكه‌كانی ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین ده‌كات، هه‌ست به به‌رپرسیارێتی بكه‌ن و گوتی: "چیتر رۆن مه‌خه‌نه نێو ئاگره‌كه‌وه".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 10ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) له‌میانه‌ی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ته‌نیا له رێگه‌ی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستینه‌وه له‌سه‌ر سنووری سه‌ربه‌خۆی 1967ـه‌وه ده‌كرێت.
ئه‌ردۆغان راشیگه‌یاند، پێویسته قودس پایته‌ختی فه‌ڵه‌ستین بێت.
گوتیشی: "به‌بێ ئه‌مانه، خوێنڕشتن به‌رده‌وام ده‌بێت و سه‌قامگیری به‌دی نایه‌ت".
سه‌رۆككۆماری توركیا راشیگه‌یاند، دوێنێ له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی میسر و ئیسرائیل و سه‌رۆكوه‌زیرانی لوبنان و میری قه‌ته‌ر قسه‌م كردووه، بڕیاره له‌گه‌ڵ پوتن و سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌باره‌ی په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست قسه بكه‌م.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیا جیهانییه‌كان، ئه‌ردۆغان له ئێستادا رۆڵی نێوه‌ندگیری ده‌بینێت بۆ چاره‌سه‌ركردن و كۆتاییهێنان به جه‌نگی ئیسرائیل – فه‌ڵه‌ستین.
رۆژی شەممە (7ـی تشرینی 2023) باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی لە کەرتی غەززەوە، زیاتر لە پێنج هەزار مووشەکی ئاراستەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل و ناوچە جولەکەنشینەکان کرد و تەلبەندی سنووری نێوان کەرتی غەززە و کۆمەڵگە جولەکەنشینەکانیان بڕی.
بەگوێرەی ئامارەکانی میدیا ئیسرائیلییەکان (تا کاتژمێر 19ـی رۆژی سێشەممە) نزیکەی هەزار ئیسرائیلی لە سەرباز و هاووڵاتی مەدەنی کوژراون و نزیکەی دوو هەزار و 700 کەسی دیکەش برینداربوون، لە بەرامبەریشدا، بەپێی ئامارەکانی تەندروستی غەززە، نزیکەی 830 هاووڵاتی فەڵەستینی کوژراون و نزیکەی لە چوار هەزار و 250 کەسی دیکەش برینداربوون لە ئەنجامی بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە.