جومانه غه‌لای: جیاكردنه‌وه و ژماردنی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به هه‌ردوو شێوه‌ی ده‌ستی و ئه‌لیكترۆنی ده‌بێت
K24 – هەولێر:
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات ئه‌نجوومه‌نی باڵای كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بڕیاری داوه له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌نگه‌كان به هه‌ردوو شێوه‌ی ده‌ستی و ئه‌لیكترۆنی جیابكرێنه‌وه و بژمێردرێنه‌وه.
ئه‌مڕۆ (چوار شه‌ممه 11ـی تشرینى یه‌كه‌مى 2023) جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، وه‌ك گه‌ره‌نتییه‌ك بۆ پاك و بێگه‌ردی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كه بڕیار وایه له 25ـی شوباتی 2024 ئه‌نجام بدرێت، ئه‌نجوومه‌ن بڕیاری دا به ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به ده‌ست بۆ سه‌رجه‌م وێستگه‌كانی هه‌ڵبژاردن، ئه‌مه‌ش دوای ته‌وابوونی جیاكردنه‌وه و ژماردنی ده‌نگه‌كان به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی.
جومانە غەلای گوتیشی، ئه‌گه‌ر جیاكردنه‌وه و ژماردنی ده‌نگه‌كان به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی به شێوه‌ی ده‌ست هاوتا بوون، ئه‌و كات پشت به ئه‌نجامه ئه‌لیكترۆنییه‌كان ده‌به‌سترێت. روونیشیكرده‌وه، كه ئه‌گه‌ر جیاكردنه‌وه و ژماردنه‌كان هاوتا نه‌بوون و جیاوازییه‌كه‌یان له یه‌ك وێستگه‌دا گه‌یشته كه‌متر له 20%، ئه‌و كات پشت به جیاكردنه‌وه و ژماردنی ده‌ستی ده‌به‌سترێت.
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا باسی له‌وه كرد، له ئه‌گه‌ری نه‌ناردنی ده‌نگه‌كانی ناو ئامێره‌كه دوای شه‌ش كاتژمێر له ته‌وابوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، ئه‌و كات سندووقه‌كان له هه‌ر وێستگه‌یه‌كی له‌م شێوه‌یه ره‌وانه‌ی بنكه‌ی وردبینی ده‌كرێت له پارێزگا بۆ وردبینیكردن و دووباره جیاكردنه‌وه و ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان.
رۆژی 3ـی ئابی 2023، دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە مەرسوومێکدا رۆژی (25ـی شوباتی 2024)ـی وەک رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاریکردووە و سەرجەم لایەنەکانی راسپاردووە بۆ ئەنجامدانی رێکارە پێویستەکان.
دواى ئەوەى تەمەنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان کۆتاییهات، رۆژی 9ـی تشرینى یەکەمى 2022، پەرلەمانى کوردستان یاسای ژمارە 12ى درێژکردنەوەى خولى پێنجەمی پەسندکرد. دواتر رۆژی 22ى ئایارى 2023 پەرلەمانی کوردستان بڕیارى کاراکردنەوەى کۆمیسیۆنى هەڵبژاردن و راپرسیی هەرێمى کوردستانی دا، بەڵام دادگەى باڵاى فیدراڵى عێراق ئەو کاراکردنەوەیەشی بە "نایاسایی" ناساند.