پەروین شازادە گەڕایەوە نێو هونەری نواندن

پەروین شازادە
پەروین شازادە

K24 - هەولێر

دوای دوو ساڵ دابڕان لە هونەری شانۆ و نواندن دا، هونەرمەند "پەروین شازادە" گەڕایەوە نێو هونەرەکەی و لەگەڵ دەستەیەک لە هونەرمەندانی بواری کۆمێدیا بەشداری لە بەرهەمێکی کۆمێدیدا دەکات.

پەروین شازادە، جگە لەوەی وەک هونەرمەندێکی بواری نواندن لە شانۆ و کورتە مەنەلۆجەکان دەردەکەوێت، سترانبێژێکی ناسراویشه، بەتایبەت دوای گوتنەوەی گۆرانی ساڵە هەی ساڵە، ئێستاش بە کۆمێدیا دەگەڕێتەوە نێو و هونەر و دەیەوێت درێژە بە کاروانی هونەری خۆی بدات.

لە لێدوانێکی کوردستان24، پەروین شازادە ئەوەی پشتراستکردەوە، کە دوای خانەنشین بوونی لە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، بە پڕۆژەیەکی کۆمێدی لەگەڵ حاجی جادر و پڕۆگرامی "شادی شۆ" گەڕاوەتەوە نێو هونەر و دەشڵێت: "بڕیارمداوە تا لە دونیا مابم واز لە هونەر ناهێنم و جار جارەش گۆرانی بۆ خۆشەویستی و ئەوین بڵێم".

.