سیپان عه‌زیز: گواستنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌ر به‌غدا وه‌هم و خه‌یاڵه
K24 - هەولێر:
په‌رله‌مانتارێكی كورد له په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات یووسف كیلابی به سه‌فقه‌یه‌كی گوماناوی كرایه په‌رله‌مانتار، ده‌شڵێت گواستنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌ر به‌غدا وه‌هم و خه‌یاڵه.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 12ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) سیپان عه‌زیز، په‌رله‌مانتاری كورد له په‌رله‌مانی عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، له‌میانی كۆكردنه‌وه‌ی پاڵپشتی و ئیمزای په‌رله‌مانتاران هه‌وڵێكی باشیان دا بۆ ئه‌وه‌ی پرسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو بابه‌تێكی دیكه‌ی سیاسی جیابكرێته‌وه، خه‌ریك ئه‌و بابه‌ته قالبێكی ده‌ستووری وه‌ربگرێت و به ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام به‌شێك له په‌رله‌مانتارانی كورد سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانیان له رێگه‌ی ئیمزاكۆكردنه‌وه‌یه‌كی نێوان خۆیاندا په‌نایان برده به‌ر داگای فیدڕاڵی بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی به‌غداوه بدرێت.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا ئه‌و كاره‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره ته‌نیا بۆ دروستكردنی كێشه و به‌ربه‌سته له‌به‌رده‌م چاره‌سه‌ركردنی پرسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان.
هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، به‌شێك له په‌رله‌مانتارانی كورد به‌دوای یووسف كیلابی كه‌وتوون، له كاتێكدا یووسف كیلابی به سه‌فقه‌یه‌كی گوماناوی و به پلانێك له ئاداری ئه‌مساڵدا خرایه ناو په‌رله‌مان له‌و كاته‌ی ئه‌و پێشتر له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 10/10/2022 له هه‌ڵبژاردنه‌كان شكستی هێنابوو و ده‌رنه‌چوو بوو.
سیپان عه‌زیز هاوكات باسی له‌وه كرد، هاتنی یووسف كیلابی بۆ په‌رله‌مان بۆ لێدانه له به‌شه‌بوودجه و مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان و فه‌رمانبه‌رانی.
جه‌ختیشیكرده‌وه، كه ئه‌و ئیمزایانه‌ی كه چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی كورد بۆ ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ، جێی خۆی ناگرێت و سه‌ر ناگرێت، چونكه ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور و خودی یاسای بوودجه‌یه ئه‌وه‌ی ئه‌و ژماره په‌رله‌مانتاره‌ش كردوویانه وه‌هم و خه‌یاڵه.