گرووپێکی هونەری چیکی لە کوردستان نمایشی ئۆپێرا دەکەن
K24 – سۆران:
"ره‌ن ئۆپێره‌ن چیك" گرووپێكی هونه‌ری وڵاتی چیكه و ئێستا له كوردستانن، له‌سه‌رداوای سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، كونسوڵی چیك له هه‌ولێر ئه‌م گرووپه‌ی بانگهێشتی سۆران كردوو و له هۆڵی بۆنه‌كانی ئه‌و شاره نمایشی ئۆپێرا ئەنجامدرا.
یوسف عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری رۆشنبیری و هونه‌ری سۆران، بە کوردستان24ـی راگەیاند، "یەکەمین چالاکی ئۆپێرایە لەم دەڤەرە ئەنجام بدرێت، ئۆپێرا جۆرێکی هونەری هاوبەشە لە نێوان شانۆ، میوزیک و چیرۆک کە ئەم شێوازە بەرهەم دەهێنێت و چیرۆک یان داستانێکی تێدا دەگێڕدرێتەوە".
گرووپی "ره‌ن ئۆپێڕوونی چیك" له وڵاتی چیكه‌وه هاتوون لە هۆڵێکی سۆرانی لە تۆنی بەرزی ئۆپێرایان نمایش کرد، چوار ئه‌ندامی گرووپه‌كه 10 تراکی ئۆپێرایان نمایش کرد، ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران به‌هاوكاری كونسوڵخانه‌ی چیك له هه‌ولێر ئه‌م گرووپه‌یان بانگهێشتكردووه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیری و هونه‌ری سۆران ئاماده‌كاری بۆ کردبوون.
نمایشه‌هونه‌رییه‌كانی (مۆزارت پوكینی، دڤۆراك و سمێتانا) ئه‌و به‌رهه‌مانە بوون كه ئه‌م گرووپه‌ی وڵاتی چیك پێشكه‌شیان کرد.
لەلایەن خۆیەوە مارتینا ڤاتسكۆڤا، سه‌رپه‌رشتیاری گرووپ، بە کوردستان24ـی گوت: "دوو رۆژ پێش ئێستا لە سلێمانی کۆنسێرتی ئۆپێرامان ئەنجامدا، تێبینی ئەوەمان کردووە گەلی کورد هاوشێوەی چیکییەکان نەتەوەیەکی میوزیکین، لە ئۆپێرا هەر چەندە ئەگەر لە وشەکانیش تێنەگەن، بەڵام دەبینینن لەگەڵ میوزیکەکە ئاوێتە دەبن و هەست بە میوزیک و ریتمەکان دەکەن، ئێمە بەردەوام ئۆپێرا بەو کەسانە دەگەینین کە پێشتر نەیانبینیوە، بڕوام وایە ئەمە بۆ کوردستان ئاسانتر بووە چونکە کوردستان گەلێکی میوزیکین بۆیە پێموایە لەو رێگەیە دەتوانینن بەیەک بگەین و پەیوەندیمان هەبێت.
بۆ ئه‌م گرووپه هونه‌ریه بیانییه هه‌رێمی كوردستان سه‌رنجڕاكێشه و چۆن به‌رهه‌مه‌كانیان چێژبه‌خشن ئه‌وانیش چێژیان له‌م گه‌شتەیان بینووه، هاوکات لە سۆران دوو زمانی جیاوازی رۆژهەڵاتی و رۆژئاوایی لە زمانێکی هاوبەش بە میوزیک و هونەری گوێیان لە یەکتر گرت و چێژی ئۆپێراییان بەخشیە ئامادەبووان.