هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر نه‌خۆشخانه‌یه‌كی غه‌ززه كاردانه‌وه‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه
K24 – هەولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین ئاماژه به‌وه ده‌كات سوپای ئیسرائیل كۆمه‌ڵكوژییه‌كی بێوێنه‌ی له غه‌ززه دژ به هاووڵاتییانی فه‌ڵه‌ستین ئه‌نجام داوه، هاوكات سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتداری فه‌ڵه‌ستین به‌هۆی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌وه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی چوارقۆڵی كشایه‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 17ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین بڵاویكرده‌وه، له ئه‌نجامی هێرشێكی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی مه‌عمه‌دانی له فه‌ڵه‌ستین 500 كه‌س بوونه‌ته قوربانی.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین هێرشه‌كه‌ی سوپای ئیسرائیلی به كۆمه‌ڵكوژی و له‌ناوبردنی مرۆڤایه‌تی و پێشێلكردنی یاسای نێوده‌وڵه‌تی ناوبردووه.
هاوكات مه‌حموود عه‌باس، سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتداری فه‌ڵه‌ستینی به‌هۆی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌وه، ئوردنی به‌جێهێشتووه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه شاری رامه‌ڵڵا له فه‌ڵه‌ستین، ده‌نگۆی ئه‌وه‌ش هه‌یه به‌شداری كۆبوونه‌وه‌یه‌كی چوارقۆڵی نه‌كات له ئوردن كه بڕیار بوو سبه‌ی چوارشه‌ممه له‌گه‌ڵ جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و شاعه‌بدوڵڵای شای ئوردن و عه‌بدولفه‌تاح سیسی، سه‌رۆكی میسر له عه‌ممان ئه‌نجام بدرێت.
له‌لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی كه‌نه‌دا سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی كرد و رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی رووده‌دا كاره‌ساتێكی نایاسایی و قبووڵنه‌كراوه.
هه‌روه‌ها ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت، هێرشكردنه سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی مه‌عمه‌دان كه ئافره‌ت و منداڵ و هاووڵاتییانی دیكه‌ی لێ بووه، نوێترین نموونه‌ی هێرشه‌كانی ئیسرائیله كه به‌ده‌ره له هه‌موو به‌ها مرۆییه‌كان.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئوردن جه‌خت ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ی له غه‌ززه روو ده‌دات به‌تایبه‌ت به‌رامبه‌ر به هاووڵاتییان، تاوانی مرۆڤایه‌تی و كۆمه‌ڵكوژییه و ئیسرائیل لێی به‌رپرسیاره. هه‌روه‌ها به پێویستی زانیوه په‌له بكرێت له راگرتنی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی. هاوكات داوای كردووه په‌له بكرێت له گه‌یاندنی پێداویستییه مرۆیی و ته‌ندروستییه‌كان بۆ كه‌رتی غه‌ززه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر هێرشه‌كه به تۆڵه‌سندنه‌وه له هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی ناوده‌بات و به پێویستی ده‌زانێت كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌نگاوی جددی بنێت بۆ راگرتنی یاساشكێنییه‌كانی ئیسرائیل دژ به هاووڵاتییانی فه‌ڵه‌ستینی.
له لایه‌كی دیكه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له راگه‌یاندراوێكدا داوا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات به‌رپرسیاره‌تی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن و لێكۆڵینه‌وه له‌و تاوانه مرۆییه بكه‌ن و به‌رپرسانی دادگایی بكه‌ن. ناسر كه‌نعانی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ی روویداوه تاوانه و كارێكی دڕندانه‌یه و به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئیسرائیل به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له كاتی جه‌نگدا پابه‌ندی بنه‌ما نێوده‌وڵه‌تییه‌كان نابێت.
كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی له راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه ده‌كات و داوا له وڵاتانی رۆژئاوا ده‌كات ده‌ستبه‌جێ رێگه له‌و كاره‌ساتانه بگرن.
یه‌كێتی ئه‌وروپا له به‌یانێكدا ده‌ڵێت، هێرشكردنه سه‌ر ژێرخانه مه‌ده‌نییه‌كانی غه‌ززه، بابه‌تێكه له ده‌ره‌وه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیش سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه ده‌كات. حكومه‌تی قه‌ته‌ریش به هه‌مان شێوه دژایه‌تی خۆی بۆ هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل ده‌بڕی و رایده‌گه‌یه‌نێت سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه ده‌كات.
حكومه‌تی عومانیش رایده‌گه‌یه‌نێت، تائه‌وپه‌ڕ سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هێرشه نامرۆییانه ده‌كه‌ن و به پێویستی ده‌زانێت كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له به‌رامبه‌ریدا بێده‌نگ نه‌بێت.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین رایده‌گه‌یه‌نێت، زیاتر له 500 كه‌س له نه‌خۆشخانه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه و سه‌دانی دیكه‌ش بریندار بوونه و هه‌ندێكی دیكه‌شیان تا ئێستا له‌ژێر داروپه‌ردوودان و رزگار نه‌كراون.
هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر نه‌خۆشخانه‌یه‌كی غه‌ززه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی كاردانه‌وه‌ی لێ كه‌وته‌وه و زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئیدانه‌ی ده‌كه‌ن.