ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی دوای هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌ززه كۆده‌بێته‌وه
K24 – هەولێر:
كاردانه‌وه‌كان به‌رامبه‌ر به هێرشی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌ززه، كه به گوێره‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین زیاتر له 500 هاووڵاتی فه‌ڵه‌ستینی لێ كه‌وته‌وه، به‌رده‌وامن.
هه‌ر یه‌ك له رووسیا و ئیمارات داوا ده‌كه‌ن سبه‌ی چوارشه‌ممه 18ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به‌و هێرشه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌ززه كۆببێته‌وه. هاوكات ئاماژه به‌وه ده‌كرێت، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ره‌زامه‌ندی نیشان داوه بۆ ئه‌وه‌ی كۆببێته‌وه.
هاوكات شاعه‌بدوڵڵا حوسێن، شای ئوردن هۆشداری ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئاگری ئه‌و شه‌ڕه بۆ ناوچه‌كه بگوازرێته‌وه، كاره‌ساتی زۆر گه‌وره‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكاش سه‌باره‌ت به هێرشه‌كه رایگه‌یاندووه، له كاتی جه‌نگدا ده‌بێت پابه‌ندی یاسای جه‌نگ و یاسا مرۆیی و نێده‌وڵه‌تییه‌كان بن.
هاوكات رێكخراوی یونیسێفی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت، هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی مه‌عمه‌دانییه له غه‌ززه سه‌ركۆنه ده‌كات.
له چوارچێوه‌ی كاردانه‌وه‌كاندا، ژماره‌یه‌ك كه‌س هێرشیان كرده سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئیسرائیل به عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردن و باره‌گای باڵیۆزخانه‌كه‌یان سووتاند.
له‌لای خۆیه‌وه سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند، هێرشه‌كه‌یان بۆ سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی مه‌عمه‌دان هاوكات بووه له‌گه‌ڵ مووشه‌كبارانكردنی ئیسرائیل له غه‌ززه‌وه.
وه‌زراه‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه‌ش ده‌ڵێت، ئه‌و هێرشه‌ی ئیسرائیل ئه‌نجامی داوه، تاوانێكی قێزه‌ونه و به ته‌واوه‌تی پێچه‌وانه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 17ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین بڵاویكرده‌وه، له ئه‌نجامی هێرشێكی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی مه‌عمه‌دانی له فه‌ڵه‌ستین 500 كه‌س بوونه‌ته قوربانی و سه‌دانی دیكه‌ش بریندار بوونه و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش له‌ژێر داروپه‌ردوودان و هێشتا رزگار نه‌كراون.