لێدوانی نوێی پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق لەبارەی بەهای دۆلار و بانکەکان

kurdistan24.net

K24 – هەولێر

پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، رۆژانە بانکی ناوەندی 200 ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە، بۆ ئەوەی پارێزگاری لە بەهای دیناری عێراقی بکەن.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا لەمیانی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی ساڵانەی بانکەکانی عێراق لە هەولێر،عەلی عەلاق رایگەیاند "هیچ بانکێک پشکی نییە لای ئێمە، هەموویان یەکسانن کاریگەری کەسییەکانیشمان وەلا ناوە بۆ ئەوەی کەس نەیەتە ناوئەم بابەتەوە".

گوتیشی: "لەسەر ئەو بنەمایەی کە داوامان لێ دەکرێت لە رێگەی بانکی ناوەند، ئەم پرسە دەبێت چارەسەر بکرێت، کە بانکی ناوەند بە هیچ شێوەیەک سنووری دانەناوە بۆ حەواڵەی دۆلار".

عەلاق ئاماژەی بەوەشدا: "سەرجەم بانکەکان دەتوان پشکی خۆیان وەرگرن، کە لەسەرەتای ئەمساڵ دەستی پێکردووە، وەک ئەوەی کە بایش دەکرێت بانکی ناوەند کە پشتگیری هەندێ بانک دەکات ئەوە راست نییە، ئەوە دەمێنێتەوە سەر توانای ئەو بانکانە کە دەتوانن هەژمارەکە جێبەجێ بکەن، ئەم پرسە پەیوەندی بە خۆیانەوە هەیە نەک بانکی ناوەند هیچ بانکێک پشکی نییە لای ئێمە هەموویان یەکسانن کاریگەری کەسییەکانیشمان وەلا ناوە بۆ ئەوەی کەس نەیەتە ناو ئەمەوە".

پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق راشیگەیاند، لە ساڵی2017 رێککەوتنمان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە، بێگومان چەندین هەوڵ هەبووە بانکە حکومیی و ئەهلییەکان یەکبخرێت هەڵساین بە پێشکەش یەکخستنی خزمەتگوزای بانکەکان لەگەڵ لقی بانکی ناوەندی عێراق و کوردستان لقیان هەیە، لەلایەکی ترەوە هاوئاهەنگی لە لقەکان بەردەوامە.

سەرۆکی بانکی ناوەندی ئاماژەشیدا، "چەند لقێکمان کردووەتەوە بۆ پێدانی دراو بە هاووڵاتییان، چوار لقی نوێمان لە فڕۆکەخانەی بەغدا کردووەتەوە، لەگەڵ پارێزگاکانی دیکەی عێراق و لە فڕۆکەخانەی هەولێریش پێویستمان بەوەی هەیە کۆتایی بە کۆمپانیاکانی دراو بێنین، ئێستا بانکێک ئامادەیە سەرجەم ئامادەکارییەکان پێشکەش دەکات".