لووتكه‌ی قاهیره به‌هۆی ناكۆكی سه‌ركرده عه‌ره‌بی و رۆژئاواییه‌كان راگه‌یه‌ندراوی كۆتایی ده‌رنه‌كرد
K24 - هەولێر:
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن هۆكاری سه‌ره‌كی له ده‌رنه‌كردنی راگه‌یه‌ندراوی كۆتایی لووتكه‌ی قاهیره بۆ بوونی ناكۆكی له‌نێوان سه‌رانی عه‌ره‌بی و رۆژئاوا سه‌باره‌ت به بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 21ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) لووتکەی قاهیرە دەستیپێکرد و له‌سه‌ر بانگهێشتی عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆكی میسر، چه‌ندین وڵات به‌شدارییان کرد لەنێویاندا ئیسرائیل له‌و لووتكه‌یه بەشداربوو، هاوكات تونس و جه‌زائیر ره‌تیانکردبووەوە به‌شداری بكه‌ن و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقیش ئاماده‌بوو و زۆربه‌ی به‌شداربووان گوتاری وڵاته‌كانیان سه‌باره‌ت به بارودۆخی غه‌ززه و جه‌نگی نێوان سوپای ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس پێشكه‌ش كرد و هه‌ڵوێستی وڵاته‌كانیان خسته‌ڕوو.
دوای ته‌واوبوونی لووتكه‌كه‌ش، هیچ راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌ش راگه‌یه‌ندرا، به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانیش، هۆكاره‌كه‌ی بۆ بوونی ناكۆكی نێوان سه‌رانی عه‌ره‌بی و سه‌رانی رۆژئاوا سه‌باره‌ت به بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس وه‌ك لایه‌نێكی سه‌ره‌كی بارودۆخی ناله‌باری غه‌ززه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له گوتاره‌كه‌یدا كه له به‌رده‌م ئاماده‌بووان و به‌شداربووانی لووتكه‌ی قاهیره پێشكه‌شی كرد، جه‌ختیكرده‌وه جه‌نگی غه‌ززه تاقیكردنه‌وه‌یه‌كه بۆ سیسته‌می جیهانی كه له به‌رانبه‌ر پاراستنی به‌ها مرۆییه‌كاندا كه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات، شكستی هێناوه.
سوودانی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، ئه‌وه‌ی له غه‌ززه رووده‌دات به هه‌موو پێوه‌رێك كۆمه‌ڵكوژییه و تێیدا "ئیسرائیل جیاوازی له‌نێوان هیچ كه‌سێكدا ناكات و هه‌موو هێڵه سووره‌كانی به‌زاندووه."
ئه‌نتۆنیۆ گۆته‌رێس، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له گوتاره‌كه‌یدا رایگه‌یاند، ئێستا كاتی هاتووه كۆتایی به‌و دێوزه‌مه بێت كه به‌سه‌ر منداڵانه‌وه‌یه. هاوكات داوای راگرتنی جه‌نگی كرد له‌پێناو به‌دیهێنانی ئاشتی له‌سه‌ر بنه‌مای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت بۆ هه‌ردوولا.