کتێبی میکلانجیلۆ بڵاودەکرێتەوە

K24 - هەولێر

کتێبی "میکلانجلۆ" شەشەمین کتێبی ھونەریی حەمە هاشم ھونەرمەند و نووسەرە، ئەم کتێبە بریتیە لە بابەتێکی گرنگ لەسەر ھونەرمەندی مەزن و پەیکەرسازی ئیتاڵیایی (میکلانجیلۆ)، کە لە 128 لاپەڕەی رەنگاورەنگ پێکھاتووە و باسکردنە لە ژیان و بەرھەمە دانسقەکانی ھونەرمەند، سەرباری ئەوەی ھەندێک لایەنی شاراوەی کۆمەڵایەتی میکلانجیلۆش باسکراوە.

میکلانجیلۆ، یەکێکە لە پێشەوایانی سەردەمی رێنیسانس لە ئیتاڵیا، جگە لەوەی بە باشترین پەیکەرسازی جیھان دەناسرێت لە مێژوودا، وێنەکێش و شاعیر، ئەندازیاری تەلارسازی، و وەرزشوان، ھەروەھا مۆسیقاشی زانیووە.

ھونەرمەند حەمە ھاشم، جگە لەم کتێبە خاوەنی پێنج کتێبی دیکەیە بە ناوەکانی، "ڤانکۆخ، ھونەری پیرۆز، رۆدان، ھونەری ئەبستراکت، نامەکانی ڤانکۆخ، و دواھەمینیان میکلانجیلۆ" یە.

حەمە هاشم، هونەرمەندێكی چالاكی بواری هونەری شێوەكارییە، خەڵكی كۆیە و دانیشتووی هەولێرە، تا ئێستا دەیان پێشانگەی تایبەت و هاوبەشی كردووەتەوە و زیاتر لە هەشت كتێبی بە نووسین و وەرگێڕان پێشكەشی كتێبخانە و خوێنەری كورد كردووە.

حەمە هاشم
حەمە هاشم

ئا: لاڤین عومەر