لە كەلار پڕۆژەی دانانی وێستگەیەكی 132 كەیڤی جێبەجێدەكرێت
K24 – کەلار:
لەدرێژەی پلان و بەرنامە خزمەتگوزارییە گشتییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان تایبەت لە کەرتی کارەبادا، بە بڕی 18 ملیار دینار پڕۆژەكە جێبەجێدەكرێت و بە تەواوبوونی كێشەی كەمی كارەبا و گواستنەوە و ئۆڤەرلۆد لە سنووری كەلار چارەسەر دەكات.
لە سنووری كەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان بەھۆی كاركردن و تەواو بوونی پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون تا دێت ھاوبەشانی كارەبا بۆ سەر كارەبای نیشتمانی زیاد دەبن، بەڵام لەگەڵ تەواوبوونی وێستگەی كارەبای كەلار كێشەی گواستنەوە و كەمی كارەبا لە سنوورەكە چارەسەر دەكات.