عیماد جه‌میل: نزیكه‌ی دوو ملیۆن و 700 هه‌زار كه‌س به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن
K24 – هەولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، نزیكه‌ی دوو ملیۆن و 700 هه‌زار كه‌س به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن، ده‌شڵێت 6200 كه‌س خۆیان وه‌ك كاندید بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق تۆمار كردووه و ژماره‌یه‌كیشیان دوورخراونه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 23ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) عیماد جه‌میل، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به‌شداری به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كرد كه له‌لایه‌ن كۆمار محه‌ممه‌ده‌وه له كوردستان24 پێشكه‌ش ده‌كرێت و سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و یاسای ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه كه بڕیاره رۆژی 25ـی شوباتی 2024 ئه‌نجام بدرێت رایگه‌یاند، تا ئێستا دادگا ئه‌و بابه‌ته‌ی یه‌كلایی نه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق سه‌باره‌ت به‌و هه‌ڵبژاردنه چه‌ند هه‌نگاوێكی باشی ناوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، توانیوانه تا ئێستا تۆماری 13 هه‌زار له هه‌رێمی كوردستان نوێ بكه‌نه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك له هه‌ولێر و دواتر له سلێمانی زۆرترین كه‌س تۆماره‌كانیان نوێ كردووه‌ته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق باسی له‌وه‌ش كرد، كۆمیسیۆنه‌كه‌یان كارتی بایۆمه‌تری چاپ كردووه و به‌و كه‌سانه‌یان داوه‌ته‌وه، كه مافی ده‌نگدانیان ده‌بێت.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا مانگی داهاتوو ده‌ست ده‌كه‌ن به تۆماركردنی پارته‌كان و كاندیده‌كان و كۆتاكان. جه‌ختیشیكرده‌وه كه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له 25ـی شوباتی 2024 له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق روونیكرده‌وه، له هه‌رێمی كوردستان زیاتر له دوو ملیۆن و 400 هه‌زار مافی ده‌نگدانیان هه‌یه و ئه‌و ژماره‌یه‌ش بۆ نزیكه‌ی دوو ملیۆن و 700 هه‌زار كه‌س به‌رز ده‌بێته‌وه. گوتی، هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌لیكترۆنی ده‌بێت و ئامێری ئه‌لیكترۆنی له بنكه‌كان به‌كارده‌هێنرێت.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراقش گوتی، بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق له دوای پشتڕاسكردنه‌وه‌ی ناوی كاندیده‌كان له كۆتاییه‌كانی مانگی تشرینی دووه‌می داهاتوو ده‌ستپێده‌كات. روونیشیكرده‌وه، بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌پێی رێنماییه‌كان و یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2023ـوه ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، به‌گوێره‌ی رێنماییه‌كان و یاسای هه‌ڵبژاردن، هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك و كاندیدێك سه‌رپێچی بكات، سزا ده‌درێت. سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، كه له ئێستاوه هه‌ندێك كاندید و لایه‌ن ده‌ستیان به بانگه‌شه كردووه، كه هه‌موو ئه‌مانه‌ش سه‌رپێچین. گوتیشی، ئه‌وان وه‌كو كۆمیسیۆن چه‌ند تیمێكی له سه‌رجه‌م پارێزگاكان بۆ چاودێریكردنی ئه‌و سه‌رپێچییانه پێكهێناوه و راپۆرتی خۆیانیان ئاماده‌كردووه و به‌رده‌وامیش ده‌بن.
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌وه كرد، خاڵی هه‌ره‌سه‌ره‌كی كه كۆمیسیۆن وه‌ك سه‌رپێچییه‌كی بنه‌ڕه‌تی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات، بریتییه له به‌كارهێنانی سامانی گشتی و ناوه‌نده ئایینییه‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كاندید و لایه‌نه سیاسییه‌كانی به‌شدار له هه‌ڵبژاردنه‌كان.
عیماد جه‌میل جه‌ختیشیكرده‌وه، هه‌ر سه‌رپێچییه‌ك سزاكه‌ی پێنج ملیۆن دینار ده‌بێت و ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران هه‌روه‌ها مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌ر یه‌كێك له سه‌رپێچیكاران بداته دادگا و سزایان پێ ببژێرێت و یان هه‌ر سزایه‌كی دیكه بدرێن، كه ره‌نگه زیندانیكردن بێت به ساڵێك و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه له كێبڕكێكاندا دوور بخرێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق روونیكرده‌وه، له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی خۆتۆماركردنی كاندیده‌كان، 6200 كه‌س خۆیان وه‌ك كاندید تۆمار كرد، به‌ڵام دوای پڕۆسه‌ی وردبینی و هه‌ڵسه‌نگاندن، 396 كه‌س دوورخرانه‌وه، هاوكات 46 كه‌سی دیكه‌ش به پاساوی جۆراوجۆر له‌ناو كێبڕكێكاندا دوورخرانه‌وه، هاوكات 41 كه‌سی دیكه‌ش به‌هۆی مه‌رجه‌كانی كاندیدبوون دوورخراوه‌نه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت كه بڕوانامه‌ی ساخته‌یان هه‌بووه. گوتیشی، له كۆی ئه‌و ژمارانه‌دا 20 كه‌س تانه‌یان له ره‌تكردنه‌وه‌یان داوه و 15 كه‌سیشیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، كه پڕۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان له هه‌ولێر و سلێمانی دهۆكیش بۆ ئاواره‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت. گوتیشی، 48 هه‌زار ئاواره مافی ده‌نگدانیان هه‌یه و به‌سه‌ر 120 بنكه‌ی هه‌ڵبژاردن دابه‌ش بوونه و به‌شداری له پڕۆسه‌كه ده‌كه‌ن.
بڕیار وایه هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق جگه له پارێزگاكانی هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك له 18ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023 و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقیش له 25ـی شوباتی ساڵی 2024 ئه‌نجام بدرێت.