پاپا و ئه‌ردۆغان دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت بۆ فه‌ڵه‌ستینییه‌كان به چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ده‌زانن
K24 - هەولێر
هه‌ر یه‌ك له پاپای ڤاتیكان و سه‌رۆكی توركیا له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا تاووتوێی جه‌نگی نێوان ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی ده‌كه‌ن و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت بۆ فه‌ڵه‌ستینییه‌كان و ئیسرائیلییه‌كان وه‌ك یه‌ك به چاره‌سه‌ر ده‌زانن.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 26ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) ڤاتیكان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی توركیا، هه‌ر یه‌ك له ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان و پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجام داوه و له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا تاووتوێی بارودۆخی غه‌ززه و كاره‌ساته مرۆییه‌كانی جه‌نگی نێوان بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی و سوپای ئیسرائیلیان كردووه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، پاپا فرانسیس نیگه‌رانی خۆی بۆ بارودۆخی جه‌نگی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس ده‌ربڕیوه، هاوكات هیوای خواستووه، چاره‌سه‌ركردنی ململانێكان له‌سه‌ر بنه‌مای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت بۆ ئیسرائیلییه‌كان و فه‌ڵه‌ستینییه‌كان بێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رۆكایه‌تی توركیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه كردووه، به پاپای راگه‌یاندووه، هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌ززه گه‌یشتووه‌ته قۆناغی كۆمه‌ڵكوژی. هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، كه دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت بۆ فه‌ڵه‌ستینییه‌كان چاره‌سه‌ره بۆ كۆتاییهێنان به ململانێ درێژخایه‌نه‌كان.
بەیانی رۆژی شەممە، 7ـی تشرینی یەکەمی 2023، بزووتنەوەی حەماس ئۆپەراسیۆنی ناولێنراو بە "تۆفانی ئەقسا"ـی دژی ئیسرائیل راگەیاند. حەماس زیاتر لە پێنج هەزار مووشەکی ئاراستەی ئەو وڵاتە کرد و لە رێی وشکانیشەوە هەزاران چەکداری ئەو بزووتنەوەیە چوونە نێو چەند شارێکی ئیسرائیل و شەڕ و رووبەڕووبوونەوە لەنێوان ئەوان و هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیل روویدا. دوای هێرشەکە، سوپای ئیسرائیل بۆ ماوەی زیاتر لە دوو هەفتەیە بە بەردەوامی بۆردوومان و تۆپبارانی چەند شوێنێکی غەززە دەکات.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی فەڵەستین، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 26ـی ئۆکتۆبەری 2023، رایگەیاند، ژمارەی ئەو هاووڵاتییانەی لە ئەنجامی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل گیانیان لەدەستداوە، بۆ 7 هەزار و 18 کەس بەرزبووەتەوە و "زۆرینەی قوربانیان ژن و منداڵن".
هاوکات بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیل، لە 7ـی ئۆکتۆبەرەوە تاوەکو ئەمڕۆ؛ بەهۆی بۆردوومان و هێرشی چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل، زیاتر لە هەزار و 400 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە پێنج هەزار کەسی دیکەش بریندارن.