عێراق... كه‌سێك به‌فێڵ 30 ملیۆن دیناری له كچه قوتابییه‌ك وه‌رگرتبوو و ده‌ستگیركرا
K24 - هەولێر:
ئاسایشی نیشتمانی عێراق بڵاویكرده‌وه، كه‌سێكیان ده‌ستگیركردووه، كه هه‌ڵساوه به هه‌راسانكردنی قوتابییه‌كی كچ و دواتر به فێڵ 30 ملیۆن دیناری لێسه‌ندووه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ئاسایشی نیشتمانی عێراق، به‌هۆی سكاڵای كچه قوتابییه‌ك له پارێزگای بابل، له‌باره‌ی هه‌راسانكردنیی له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه و دواتر به فێڵی ئه‌وه‌ی نمره‌كانی قوتابخانه‌ی بۆ بگۆڕێت، بڕی 30 ملیۆن دیناری لێوه‌رگرتووه، هێزه ئه‌منییه‌كان ئه‌و كه‌سه‌یان ده‌ستگیركرد.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ئه‌و كه‌سه خۆی وه‌ك كارمه‌ندی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق ناساندبوو.
دوای دیاریكردنی شوێنه‌كه‌ی، هێزه ئه‌منییه عێراقییه‌كان ده‌ستگیریانكرد و دانی به تاوانه‌كه‌ی دانا و پاشان ره‌وانه‌ی دادگای تایبه‌تمه‌ندكرا.