لە ئەنجامی تەقینەوەی گاز لەناو کانێکی کازاخستان 16 کەس گیانیان لەدەستدا

دیمەنێکی ناوەوەی کانەکە دوای تەقینەوەکە
دیمەنێکی ناوەوەی کانەکە دوای تەقینەوەکە

K24 - هەولێر

لە ئەنجامی تەقینەوەی گاز لەناو کانێکی کازاخستان؛ 16 کەس گیانیان لەدەستدا و 18 کەسی دیکەش بریندارن. 

ئەمرۆ شەممە، 28 تشرینی یەکەمی 2023، نووسینگەی راگەیاندنی کۆمپانیای "ئەرسیلۆرمیتال تیریرتاو"ـی کازاخستانی رایگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەی گازی میسان لە کانی کۆستینکۆڤ، لە شاری کارا غانداـی ئەو وڵاتە، 16 کەس گیانیان لەدەستدا و 18 کەسی دیکەش بریندارن.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، لەکاتی روودانی تەقینەوەکەوە، 252 کەس لەناو کانێکەدابوون و تا ئێستا 31 کەس بێسەروشوێنن.

کۆمپانیای "ئەرسیلۆرمیتال تیریرتاو"ـی کازاخستانی ئاماژەی بەوەش دا، تیمەکانی بەرگریی شارستانی لە هەوڵەکانی گەڕان بەدوای 31 کەسەکەی دیکە بەردەوامن.  


ئامادەکردن: لاڤین عومەر