كونسوڵی گشتی توركیا له هه‌ولێر: په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان مێژوویین
K24 – هەولێر:
مەمەد مەولوود یاقوت کونسوڵی گشتی كۆماری تورکیا لە هەولێر، له یادی 100 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كۆماری توركیا، له میانه‌ی گوتارێكدا رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان مێژوویی و بنچینه‌یین.
هه‌روه‌ها گوتیشی: "سەردانی هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ بەغدا و هەولێر، پابەندی ئێمەی بۆ سەقامگیری عێراق و هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە و هەروەها گرنگی ئاڵنگارییە هاوبەشەکانی دەرخست، بە تایبەتی تیرۆر و هاوبەشیکردن له رێگه‌ی خۆشگوزەرانییهوه.
یاقوت راشیگه‌یاند، تورکیا هەوڵدەدات بەیەکەوە کارکردن و کاردانەوە لە بوارەکانی سیاسی، ئابووری، کۆمەڵاتی کولتووری لەگەڵ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیادبکات.
گوتیشی: "پابەندی خۆمان بۆ بەرەوپێشبردنی بەیەکەوەکارکردن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له چەندین بواری هاوشێوه‌ی بازرگانی، وەبەرهێنان، پەروەردە، تەندروستی و گەشتیاری دووپاتدەکەینەوە، کۆمپانیا تورکییەکان چالاکانە بەشێکن لە بەرەوپێشچوونی هەرێمی کوردستان، هەلی کار و خۆشگوزەرانی بۆ چەندین کەس دروستكردووه".
هه‌روه‌ها کونسوڵی گشتی كۆماری تورکیا لە هەولێر گوتیشی: توركیا به‌هۆی ده‌ستكه‌وته‌كانی، ده‌وڵه‌تێكی به‌هێز و دیموكراتی و مۆدێرنه و له هه‌مان كاتدا په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان مێژوویی و بنچینه‌ین، ئێمه دۆستایه‌تیی پیرۆز ده‌كه‌ین و هیوادارم به هاوكاری و تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش داهاتوویه‌كی باش بونیاد بنێنین.