غەیس تەمیمی: ئه‌و گوتارانه‌ی باس له كشانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانان ده‌كه‌ن دروشمی هه‌ڵبژاردنن
K24 - هه‌ولێر:
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و بوونی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و ئه‌مه‌ریكا له عێراق، سه‌رۆكی پارتی مواتهنهی عێراقی رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته فه‌رمانی چوونه ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان له‌لایه‌ن دام و ده‌زگا و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانه‌وه بدرێت، نه‌وه‌ك كه‌سانی سیاسی. گوتیشی: "ئه‌و گوتارانه‌ی باس له كشانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانان له عێراق ده‌كه‌ن، دروشم و گوتاری میدیایین".
غەیس تەمیمی سەرۆکی پارتی مواتەنە، له‌میانه‌ی به‌شدارییان له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان24، كه ژینۆ محه‌ممه‌د پێشكه‌شی ده‌كات، رایگه‌یاند، ناكرێ پرسی كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان، وه‌ك بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌كاربهێندرێت.
هه‌روه‌ها گوتیشی: "بوونی ئه‌مه‌ریكا بۆ عێراق گرنگه و رێككه‌وتنی ستراتیژی له نێوانمادا هه‌یه".
جه‌ختیشیكرده‌وه، پێویسته ئاسایشی ناوچه ستراتیژییه‌كانی عێراق هاوشێوه‌ی شنگال، سه‌قامگیر بن.
تەمیمی گوتی: "ده‌بێت دان به‌وه دابنێین كه پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق له رووی ده‌ستوورییه‌وه سه‌قامگیر نییه، هێشتا ژێرخانی ده‌ستووری له عێراق وه‌ك پێویست نییه، سه‌دان و ده‌یان كێشه‌ی هه‌ڵواسراو له عێراق بوونیان هه‌یه، هێشتا مادده‌كانی 140 و یاسای نه‌وت و غاز و لێبوردنی گشتی جێبه‌جێ نه‌كراون، قه‌یرانی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان و هێزه‌كانی تشرین و ره‌وتی سه‌در له عێراق چاره‌سه‌ر نه‌كراون، بۆیه له‌م بارودۆخه‌ی ئێستا، باش نییه باس له كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بكه‌ین، كه هه‌موومان ده‌زانین واشنتن ته‌نیا نییه و هه‌موو ئه‌وروپاشی له‌گه‌ڵه".
روونیكرده‌وه، ئه‌و گوتارانه‌ی باس له كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان له عێراق ده‌كات، ته‌نیا دروشم و گوتاری میدیایی و هه‌ڵبژاردنه.
له‌باره‌ی به‌ڵێنه‌كانی كابینه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، غەیس تەمیمی گوتی: ته‌مه‌نی حكومه‌ته‌كه‌ی عێراق ساڵێكه ، ده‌بینین ئه‌و شتانه‌ی كه سه‌ره‌كین، جێبه‌جێ نه‌كراون، تا ئێستا كێشه‌ی دۆلار و دینار چاره‌سه‌ر نه‌كراون، كه كاریگه‌ری بۆسه‌ر ژیانی هاووڵاتییان هه‌یه.
له‌مباره‌یه‌وه گوتیشی: "هێشتا هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌كانیان وه‌رنه‌گرتووه، خه‌ڵكیی باشووری عێراق كێشه‌ی نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییان هه‌یه".
ده‌شڵێت: "له‌كاتی رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه بینیمان نه‌خۆشخانه‌كانی عێراق له ئاستی پێویستدا نه‌بوون و عێراق وه‌كو ده‌وڵه‌ت توانای چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی نییه و بینیمان كه چۆن بریندارانی حه‌مدانییه بۆ چاره‌سه‌ر نێردرانه توركیا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، ته‌ندروست نیین، بۆیه ناتوانرێت قه‌یرانه‌كان به‌مشێوه چاره‌سه‌ر بكرێن.
زیاتر روونیكرده‌وه، وه‌ستانی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان، كاریگه‌ری بۆسه‌ر ئابووری عێراق ده‌بێت، پێویسته حكومه‌تی عێراق پشتگیری له كه‌رتی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان بكات.