ئارام گه‌ردی: بڕیاره‌كه‌ی کۆمەڵەی نێودەوڵەتی زانایانی جینۆساید هه‌وڵێكه بۆ فشار خستنه سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی
K24 – هەولێر:
گوته‌بێژی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات بڕیاره‌كه‌ی کۆمەڵەی نێودەوڵەتی زانایانی جینۆساید سه‌باره‌ت به په‌سندكردنی پڕۆژەبڕیاری داننان بە جینۆسایدی گەلی کورد بڕیارێكی پابه‌ندكار نابێت، به‌ڵام ده‌توانێت هه‌نگاو و هه‌وڵێك بێت كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بڕیارێكی پابه‌ندكارانه‌ی پێ وه‌ربگرێت و عێراقی پێوه پابه‌ند بكات.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 2ـی تشرینی دووه‌می 2023) ئارام گه‌ردی، گوته‌بێژی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، ئه‌و بڕیاره‌ی له‌لایه‌ن کۆمەڵەی نێودەوڵەتی زانایانی جینۆساید ده‌رچووه گرنگی و سه‌نگی خۆی هه‌یه به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی له‌و رێگه‌یه‌وه فشار بخرێته سه‌ر رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه فه‌رمییه‌كانی وه‌كو نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و دادگای باڵای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی و چه‌ندین رێكخراو و ده‌زگای دیكه‌ی تایبه‌ت به پرسه‌كانی تاوان و كۆمه‌ڵكوژی و پاكتاوی ره‌گه‌زی.
گوته‌بێژی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و بڕیاره و هاوشێوه‌كانی كاریگه‌ری راسته‌وخۆ نابن و وڵاتانی پێوه پابه‌ند نه‌بێت، به‌ڵكوو ده‌بێته هانده‌رێك و پاڵنه‌رێك بۆ ئه‌وه‌ی رێكخراوه فه‌رمیی و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و بواره، بڕیاری پێ وه‌ربگرن و وڵاتانی پێ پابه‌ند بكه‌ن.
ئارام گه‌ردی باسی له‌وه‌ش كرد، له‌سه‌ر حكومه‌تی عێراق پێویسته پابه‌ند بێت به بڕیاری په‌رله‌مانی عێراق سه‌باره‌ت به ناساندنی تاوانه‌كانی كیمیاباران و ئه‌نفالكردنی كورد به تاوانی جینۆساید و له رووی یاسایی و ئه‌خلاقی و سیاسییه‌وه ئه‌وه ئه‌ركی حكومه‌ته وه‌ك میراتگری حكومه‌ته‌كانی پێش خۆی قه‌ره‌بووی كه‌سوكاری قوربانیان بكاته‌وه و تاوانباران به سزا بگه‌یه‌نێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە کۆمەڵەیی نێودەوڵەتی زانایانی جینۆساید پڕۆژەبڕیاری داننان بە جینۆسایدی گەلی کوردی پەسند کرد، هاوکات راشیگەیاند، لە رابردوو بەربەستی گەورە ئەوە بوو عێراق ئەندام نەبوو لە دادگای باڵای نێودەوڵەتی تاوانەکان، ئەمەش وایکردبوو وڵاتانی جیهان وەک پێویست پشتگیری لە دۆسیەی جینۆسیادی گەلی کورد نەکەن، بەڵام ئەمڕۆ لە رێگەی کۆمەڵەی نێودەوڵەتی زانایانی جینۆساید پڕۆژەبڕیارەی بە جینۆسایدناساندنی گەلی کوردی پەسەند کرا، ئەمەش دەرگەیەکی گەورەی بەرووی ئێمەدا کردەوە بۆ ئەوەی لە داهاتوودا بتوانین نەتەوە یەکگرتووەکان، پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان پشتگیری بۆ جینۆسایدی گەلی کوری بەدەستبهێنین بۆ ئەوەی ئەو وڵاتانە بتوانن رێگربن لەوەی جارێکی دیکە جینۆساید بەسەر کورددا نەیەتەوە و بە هانای خەڵکی کوردستان بێن.
هه‌ر ئه‌مڕۆ بەرەڤان حەمدی، بریکاری وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەمیانەی بەشداریکردنی لە گەشتێکی هەواڵەکانی کوردستان24 رایگەیاند، ئەو پڕۆژەبڕیارەی کە ئەمڕۆ پەسند کرا هەنگاوێکی زۆر گرنگە، چونکە لە ماوەی رابردوودا حکومەتی عێراق وەک پێویست ئەرکەکانی خۆی لە بەرامبەر قوربانییان جێبەجێ نەکردووە، ئەمەش ئێمەی ناچارکرد ئەو پڕۆسەیە ببینە دەرەوە بۆ ئەوەی لەلایەن وڵاتانی جیهانەوە کاری لەسەر بکرێت ئەمەش وایکرد کۆمەڵەی زانایانی نێودەوڵەتی جینۆساید دان بە جینۆسادی گەلی کورد بنێت.
رۆژی هەینی (14ـی تەممووزی 2023) لە راگەیاندراوێکدا، وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان رایگەیاند، عەبدوڵڵا حاجی مەحموود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان سیمبوڵی قوربانییانی جینۆسایدی گەلی کوردی پێشکەش بە سەرۆک و دەستەی نوێی سەرۆکایەتی کۆمەڵەی زانایانی نێودەوڵەتی جینۆساید IAGS کرد.
وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، روونیکردەوە، لە میانەی پێنج رۆژی کۆنگرەکەدا سەرۆک و ئەندامانی (KG LOBBY CENTER) ئامادەیی بەرچاویان هەبوو لە سەرجەم دیدارەکان بۆ روونکردنەوەی مەرگەساتەکانی کوردستان و قوربانییانی جینۆسایدی گەلی کورد لەسەردەستی رژێمەکانی پێشووی عێراق و لۆبیکردن بۆ پشتیوانی و پشتگیری بۆ پرسی جێنۆسایدی گەلی کورد بۆ ناساندنی بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.
ئەوەش خراوەتەڕوو، وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لەماوەی رابردوودا دوای ناردنی تیمی لێکۆڵینەوە و کۆکردنەوەی زانیاری دامەزراوەی (KG LOBBY CENTER)، توانرا پڕۆژەبڕیارێک دەربارەی جینۆسایدی گەلی کورد لەلایەن ئاورنگ شاوەیس ئامادەبکرێت بۆ بڕیاردان لەلایەن یەکێتیەکەوە.