به فه‌رمانی پوتن رووسیا 28 تۆن هاوكاری مرۆیی ره‌وانه‌ی غه‌ززه ده‌كات
K24 – هەولێر:
وه‌زاره‌تی فریاكه‌وتنی رووسیا رایده‌گه‌یه‌نێت، بڕیاره له رۆژانی داهاتوودا 28 تۆن هاوكاری مرۆیی ره‌وانه‌ی غه‌ززه بكات.
له میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی فریاكه‌وتنی رووسیادا هاتووه، دوو فڕۆكه له جۆری ئێڵ78، 28 تۆن هاوكاری مرۆیی ره‌وانه‌ی میسر ده‌كات و له‌وێوه له رێگه‌ی مانگی سووری میسرییه‌وه ده‌گه‌یه‌ندرێته غه‌ززه.
روونیشیكرده‌وه، هاوكارییه‌كان بریتین له داوده‌رمان و كه‌ره‌سته‌ی پزیشكی. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هاوكارییه‌كان له‌سه‌ر فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا بۆ غه‌ززه ره‌وانه ده‌كرێت.
پێشتریش وه‌زاره‌تی فریاكه‌وتنی رووسیا له‌مانگی تشرینی یه‌كه‌می رابردوو 27 تۆن هاوكاری مرۆیی ره‌وانه‌ی كه‌رتی غه‌ززه كردووه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین له غه‌ززه، ژمارەی ئەو کەسانەی لە ھێرشەکانی ئیسرائیل‌دا تا ئێستا کوژراون، کە 28 رۆژە ھێرش دەکاته سه‌ر ئه‌و كه‌رته، بۆ نۆ ھەزار و 61 کەس بەرزبووەتەوە.
دوای ئەوەی رۆژی (7ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی لە کەرتی غەززەوە، زیاتر لە پێنج هەزار مووشەکی ئاراستەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل و ناوچە جولەکەنشینەکان کرد و تەلبەندی سنووری نێوان کەرتی غەززە و کۆمەڵگە جولەکەنشینەکانیان بڕی، سوپای ئیسرائیل بە چڕی دەستی بە بۆردومانکردنی کەرتی غەززە کردووه، كه تاكو ئێستا 1400 ئیسرائیلی له‌میانه‌ی ئه‌و ئاڵۆزییه‌دا كوژراون.