قازانجەکانی کۆمپانیای ئەپڵ لە چارەکی کۆتایی ئەمساڵ زیادیکردووە

K24 - هەولێر

رۆژی پێنجشەممە، کۆمپانیای ئەپڵی ئەمەریکی رایگەیاند، قازانجەکانی لە ماوەی چارەکی چوارەمی ئەمساڵدا گەشەی کردووە، کە زیاترە لە خەمڵاندنەکانی وۆڵ ستریت.

قازانجی کۆمپانیاکە 22.96 ملیار دۆلار بووە کە دەکاتە 1.46 دۆلار بۆ هەر پشکێک، لە کاتێکدا لە چارەکی چوارەمی ساڵی رابردوودا 20.72 ملیار دۆلار کە دەکاتە 1.29 دۆلار بووە بۆ هەر پشکێک.

شیکاران پێشبینیان کردووە کۆمپانیاکە بە تێکڕا 1.31 دۆلار بۆ هەر پشکێک داهات بەدەستبهێنێت.

داهاتی کۆمپانیاکە بۆ چارەکی چوارەمی ئەمساڵ بە رێژەی 0.7% کەمیکردووە و گەیشتووەتە 89.50 ملیار دۆلار لە کاتێکدا ساڵی رابردوو 90.15 ملیار دۆلار بووە.

کۆمپانیای ئەپڵ، کۆمپانیایەکی تەکنەلۆژی ئەمەریکیە و ئامێرەکانی مۆبایل و ئایپاد و پیستۆک و کاتژمێر بەرهەم دەهێنێت، ساڵانە لەمانگی ئەیلوول، بەرهەمی نوێی مۆبایلی ئایفۆن دەخاتە بازاڕەوە کە فرۆشێکی یەکجار زۆری لەنێو باکاربەران هەیە.