ئەمەریکا گۆڕینەوەی زانیارییە سەربازییەکان لەگەڵ عێراق دەوەستێنێت

هێزێکی سوپای ئەمەریکا
هێزێکی سوپای ئەمەریکا

K24 - هەولێر:

سەرچاوەیەکی عێراقی ئاشکرای کرد، هێزەکانی ئەمەریکا کەناڵەکانی گۆڕینەوەی زانیارییان لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکانی عێراق لە بنکەی عەین ئەسەن پچراند.

رۆژی شەممە (4ـی تشرینی دووەمی 2023) سەرچاوەیەک لە هێزەکانی عێراقی بە رۆژنامەی (الشرق الاوسط)ـی راگەیاندووە: "هێزەکانی ئەمەریکا تەواوی کەناڵەکانی گۆڕینەوەی زانیاری لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکانی عێراق لە بنکەی (عین الاسد) پچڕاند پاش ئەو هێرشانەی لە ماوەی ڕابردوو کرایە سەریان.

هەر ئەو سەرچاوەیە ڕایگەیاندووە،ئەمریکییەکان هەموو ئاڵوگۆڕێکی زانیاری سەربازییان لەگەڵ عێراقییەکان لە بنکەی سەربازی سەربازی ڕۆژئاوای عێراق پچڕاند.

ئەو سەرچاوەیە ئاشکرای کردووە،ئەو بڕیارەی هێزەکانی ئەمریکا دوای زیادبوونی هێرشەکانی سەریان هات کە  گرووپە چەکدارەکان زۆر بە وردی ئامانجەکانیان لەنێو بنکە سەربازیەکە دەپێکا،بۆیە هەندێ ڕێکاریان گرتە بەر لە ئەگەری زیاتربوونی هێرشەکان.

بە پێی سەرچاوەکانی زانیاری،ئەمریکییەکان باوەڕیان وایە،زانیاریەکانی نێو بنکە سەربازیەکە بۆ لایەنێکی ناوخۆ کە لایەنی هێرشکار بوو،دەگوازرایەوە،هەر لەبەر ئەوەش ڕۆژ دوای ڕۆژ هێرشەکان بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا زیاتر دەبوون.

لە بەرامبەر ئەوەدا،ئەفسەرێکی عێراقی ڕەتی دەکاتەوە کە کەناڵەکانی گۆڕینەوەی زانیاری لەنێوان هێزەکانی ئەمیکا و عێراقی پچرا بێ و گووتی:"تا ئێستاش ڕاوێژکار و ڕاهێنەرە ئەمریکیەکان لە بەڕێوەبردنی ڕاهێنانی سەربازیان بە هێزەکانی عێراقی بەردەوامن.

دوا هێرش کە کرایە سەر بنکەی(عین الاسد) رۆژی سێشەممەی ڕابردوو بوو کە لە ڕێگەی دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئەنجامدرا،بەڵام هێرشەکە هیچ زیانێکی نەبوو، ڕۆیتەرزیش بڵاوی کردەوە،ڕۆژێک پێش ئەوە ، بە چوار کاتیوشا کە لە بیابانەوە ئاراستەیان کرابوو لە دووری 25 کیلۆمەتر لە باکووری بنکە سەربازییەکەی(عین الاسد) لە هێزەکانی ئەمریکا درا، لەگەڵ ئەوەی دوو بەرپرس لە سووپای عێراقی ئاشکرایان کرد، کاتیۆشاکان لە دووری بنکە سەربازییەکە کەوتنە خوارەوە، بەڵام سەرچاوە عێراقییەکان ئەوەیان نەشاردەوە کە هێرشێک یاخود دوو هێرش زۆر بە وردی ئامانجەکانی خۆیان پێکا و قوربانیشی لێکەوتۆتەوە. 

لەگەڵ دەستپێکی جەنگی ئیسرائیل و غەززە،بنکەی (عین الاسد) زنجیرەیەک هێرشی کراوەتە سەر بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان،ئەوەش وای کرد نیگەرانییەکانی ئەمریکا زیاتر بن لە وردی پێکانی ئامانجەکان.

ئا/ کارزان حەیدەر