دوای 30 رۆژ له جه‌نگی حه‌ماس – ئیسرائیل، ته‌لئه‌ڤیڤ هه‌ڕه‌شه‌ی بۆردومانی غه‌ززه به چه‌كی ئه‌تۆمی ده‌كات
K24 - هەولێر:
ئه‌مڕۆ 30 رۆژ به‌سه‌ر جه‌نگی حه‌ماس - ئیسرائیل تێپه‌ڕده‌بێت، كه لە 7ـی ئۆکتۆبەرەوە شەڕ لە نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس هەڵگیرسا، لە سەرەتادا باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی لە کەرتی غەززەوە، زیاتر لە پێنج هەزار مووشەکی ئاراستەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل و ناوچە جولەکەنشینەکان کرد و تەلبەندی سنووری نێوان کەرتی غەززە و کۆمەڵگە جولەکەنشینەکانیان بڕی، لە وەڵامدا سوپای ئیسرائیل بە چڕی کەرتی غەززەی بۆردومان کرد، پاشان هێرشی زەمینی بۆ سەر غەززە دەستپێکرد.
تا ئێستا 1400 ئیسرائیلی و 9777 هه‌زار كه‌س له غه‌ززه كوژراون، جیا له برینداربوون و بێسه‌روشوێنبوونی هه‌زارانی دیكه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ئامارێکی سەبارەت بە ژمارەی کوژراوان بڵاوکردووەتەوە و بەگوێرەی ئامارەکه لە هەر 10 خولەکێک منداڵێکی فەڵەستینی لە غەززە دەکوژرێت.
هه‌روه‌ها بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، له‌باره‌ی ئه‌و جه‌نگه‌وه رایگەیاندبوو، حکومەتەکەی دژایەتی هەر جۆرە ئاگربەستێکی کاتی لە غەززە دەکات، تا ئەوکاتەی حەماس هەموو ئەو بارمتانە ئازاد نەکات کە لەژێر دەستیدایە.
رۆژی 2ـی تشرینی دووەمی 2023، هێرزی هالیڤی، سەرۆکی هێزەکانی بەرگری ئیسرائیل، لە پەیامێکدا بۆ سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، ئێمە لە شەڕێکی قورسداین، شەڕێکی سەخت و بە ئازارە، بەڵام پێویستە.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه جۆناسان ڤاینه‌ر جێگری راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا، له میانه‌ی گفتوگۆیه‌كی رۆژنامه‌نووسی له‌گه‌ڵ تۆڕی (سی بی ئێس)ـی ئه‌مه‌ریكی راگه‌یاندبوو، تاكو ئێستا پتر له 300 ئه‌مه‌ریكی له غه‌ززه گواستراونه‌ته‌وه شوێنی سه‌لامه‌ت و تاكو ئێستاش ژماره‌یه‌ك ئه‌مه‌ریكی دیكه له غه‌ززه گیریانخواردووه.
رۆژی شەممەی رابردووش هەزاران ئیسرائیلی لە شاری تەلئەڤیڤی پایته‌ختی ئیسرائیل لە بنەماڵەی بارمتەکان خۆپێشاندانیان ئەنجامدا، کە لە لایەن حەماسەوە دەستگیرکراون، داوایان لە بنیامین ناتانیاهۆ کرد دەستلەکاربکێشێتەوە و سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلیشیان بە بەرپرسیار زانی لە گەڕاندنەوەی بارمتەکان.
هه‌روه‌ها نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی حكومه‌ته‌كه‌ی حه‌ماس له غه‌ززه دوێنێ بڵاویكرده‌وه، تاكو ئێستا 46 رۆژنامه‌نووس به‌هۆی جه‌نگی حه‌ماس – ئیسرائیل و بۆردومانه‌كانی ته‌لئه‌ڤیڤ كوژراون.
رۆژی 03-11-2023، بۆ جاری سێیەم لە سەرەتای سەرهەڵدانی جەنگی نوێی نێوان حەماس و ئیسرائیل، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا گەیشتەوه ئیسرائیل و پرسی ئۆپەڕاسیۆنی وشکانی ئیسرائیل بۆسەر غەززە و رێکكارەکانی ئازادکردنی بارمتەکان لەگەڵ بەرپرسانی تەلئەڤیڤ تاووتوێكرد.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئەمەریکی لەبارەی سەردانەکەی بلینکن بۆ ئیسرائیل بڵاویكردبووەوە، "وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ ئه‌وه چووه ئیسرائیل، تاوەكو ئاگربه‌ستی سه‌ربازی كورت مەودا لەنێوان حەماس و ئیسرائیل رابگه‌یه‌ندرێت، ئەمەش بەمەبەستی رزگارکردنی بارمته‌كان و گەیاندنی هاوكارییه مرۆییه‌كان بۆ غه‌ززه.
رۆژی 3ـی تشرینی دووه‌می 2023 حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵڵا، ئه‌منیداری گشتی حزبوڵڵای لوبنانی له گوتارێكدا له‌باره‌ی ئه‌و جه‌نگه‌وه رایگه‌یاند، كاتێك حه‌ماس هێرشیكرده سه‌ر ئیسرائیل، بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی سیاسی، سه‌ربازی و ده‌روونی دووچاری ئیسرائیل كرده‌وه و ئه‌نجام و لێكه‌وته‌ی ستراتیژی و وجوودی له‌لای ئیسرائیلییه‌كان جێده‌هێڵێت، كه كاریگه‌ری بۆ سه‌ر ئایینده‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسرائی ده‌بێت، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه سه‌لماندی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل چه‌ند لاوازه.
هه‌روه‌ها ئاژانسی هەواڵگریی کۆریای باشوور بڵاویکردووەتەوە، کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریایی باکوور فەرمانیکردووە بە هاوکاریکردنی چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس.
بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، لەوانەیە سەرۆکی کۆریای باکوور چەکیش بە چەکدارەکانی حەماس بفرۆشێت.
بەپێی ئاماری نووسینگەی هەماهەنگی کارە مرۆییەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان (OCHA)، پێداویستییە مرۆییەکانی کەرتی غەززە و کەناری رۆژئاوای بە یەک ملیار و 200 ملیۆن دۆلاره تا کۆتایی ساڵی 2023 خه‌مڵاندووه.
پێشتریش له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ئیسرائیل، عه‌میحای ئیلیاهۆ وه‌زیری كولتووری ئیسرائیل بیرۆكه‌ی بۆردومانی غه‌ززه‌ی به چه‌كی ئه‌تۆمی خسته‌ڕوو، له‌به‌رامبه‌ردا ناتانیاهۆ به‌شداری ئه‌و وه‌زیره‌ی له كۆبوونه‌وه‌كان بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار هه‌ڵپه‌سارد.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه ئیدانه‌ی نیازی به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی دژی غه‌ززه‌ییه‌كان له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه كرد و رایگه‌یاند، ئیسرائیل هه‌نگاو به‌ره‌و وه‌حیشیگه‌ری و كۆمه‌ڵكوژی دژی غه‌ززه‌ییه‌كان ده‌نێت.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه ئوردن به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی له غه‌ززه به كۆمه‌ڵكوژی و توندڕه‌وی و تاوانی جه‌نگ وه‌سفكرد.