3 ژن كوژران

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ڕایگه‌یاند"" 3 " ژن به‌هۆی هێرشێكی چه‌كداری له ناو ماڵێكدا له ڕۆژهه‌ڵاتی شاری به‌غدای پایته‌ختی عێراق كوژران.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه" سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو، له ناوچه‌یه‌كی گه‌ڕه‌كی "نه‌سر" ی ڕۆژهه‌ڵاتی شاری به‌غداو هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵێك و ته‌قه‌یان له "3" ژن كردووه كه له ماڵه‌كه‌دا بوون و ده‌ستبه‌جێ هه‌ر سێكیانیان كوشتووه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی گوتووه" كه هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌یشتونه‌ته ناوچه‌كه و ته‌رمی كوژراوه‌كانیان بۆ "پزیشكی داد" ی گواستووه‌ته‌وه و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ ڕووداوه‌كه كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا هۆكاری كوشتنی ئه‌و سێ ژنه دیار نییه و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانیش هیچ كه‌سێكیان به تۆمه‌تی كوشتنی ژنه‌كان ده‌ستگیر نه‌كردووه.
دۆخی ئاسایشی شاری به‌غدا ماوه‌یه‌كه تێكچووه و له‌م دواییانه‌دا چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆریستی و خۆكوژی و ڕووداوی كوشتن له‌و شاره‌دا ئه‌نجامدراوه.