شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا: سوودانی پێی وایه ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان نادادپه‌روه‌ری تێدایه
K24 - هەولێر:
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، سه‌باره‌ت به كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كه له 7ـی كانوونی دووه‌می داهاتوو كه ئه‌رك و كاره‌كانی به‌سه‌ر ده‌چێت پێویسته په‌رله‌مان سێ دانیشتنی نائاسایی بكات، ده‌شڵیت بڕیار دراوه ئه‌و كۆبوونه‌وانه بكرێت به‌شێوه‌یه‌ك كۆمیسیۆن بتوانێت په‌سندی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجامه‌كانی بكات. سه‌رنج بۆ ئه‌وه‌ش راده‌كێشێت، حكومه‌تی عێراق وه‌ڵامی نه‌رێنی نه‌بووه بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی مادده‌كانی په‌یوه‌ست به مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان له یاسای بوودجه‌دا. تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌ی كشانه‌وه‌ی باڵیۆز و نێرده‌ی دیپلۆماسی له عێراق كردووه، هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌كات پارتی به شكۆوه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه‌ركووك، باس له‌وه‌ش ده‌كات لیوا هاوبه‌شه‌كان مووچه‌یان بۆ ببه‌سترێت ده‌ست به‌كار ده‌بن.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 8ـی تشرینی دووه‌می 2023) شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی باسی رۆژ كه ژینۆ محه‌ممه‌د له كوردستان24 پێشكه‌شی ده‌كات رایگه‌یاند، پرسی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق له‌سه‌ر ئاستی گۆڕه‌پانی سیاسی‌دا بووه‌ته مژارێكی گه‌رم و چه‌ندین قسه و مشت‌ومڕ و شرۆڤه‌ی له‌باره‌وه له‌سه‌ر ده‌كرێت، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ڵبژاردنه‌كان بڕیاره له 18ـی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدرێت، له‌وكاته‌ی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به‌پێی یاسا له 7ـی كانوونی دووه‌می 2024 كۆتایی به ئه‌ركه‌كانی دێت، ئه‌مه‌ش پرسیارێك دروست ده‌كات، ئاخۆ ئه‌م كۆمیسیۆنه ده‌توانێت ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان په‌سند بكات یاخود نا؟
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت ئه‌و بابه‌ته باس كراوه، به‌شێوه‌یه‌ك په‌رله‌مانی عێراق سه‌باره‌ت به هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساكه كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ئه‌نجام بدات، به‌تایبه‌ت كه له ئێستادا كه‌وتووه‌ته پشووی وه‌رزی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش واته بۆ په‌سندكردنی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساكه پێویستی به سێ دانیشتن هه‌یه و پێویسته له ماوه‌ی شه‌ش رۆژدا ئه‌و بابه‌ته یه‌كلایی بكرێته‌وه، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌دا ده‌بێت په‌رله‌مان سێ دانیشتن ئه‌نجام بدات.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا باسی له‌وه‌ش كرد، له دانیشتن و كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت رێككه‌وتوون، درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی كۆمیسیۆن ته‌نیا بۆ په‌سندكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان نه‌بێت، به‌ڵكو تاوه‌كو ئه‌و كاته بێت كه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له 25ـی شوباتی ساڵی ئه‌نجام ده‌درێت و دواتریش ئه‌نجامه‌كانی په‌سند بكات. جه‌ختیشیكرده‌وه كه به زۆرینه‌ی ده‌نگی لایه‌نه‌كان ئه‌و رێككه‌وتنه كراوه.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نووسراوێكیان ئاراسته‌ی كۆمیسیۆن كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی تا بزانن بۆ په‌سندكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق و سه‌رپه‌رشتیكردنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و په‌سندكردنی ئه‌نجامه‌كانی چه‌ند كاتی پێویسته، به‌ڵكو په‌رله‌مان بیخاته به‌رنامه‌ی كار و بۆی كۆ ببێته‌وه.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق جه‌ختی كرده‌وه له رووی یاساییه‌وه ئه‌و بابه‌ته چاره‌سه‌ر كراوه، به‌ڵام له رووی كرده‌ییه‌وه بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان جگه له كه‌ركووك و مووسڵ، له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق به‌تایبه‌ت له باشووری عێراق زۆر سسته و به‌شێوه‌یه‌ك له هه‌ندێك شوێندا ده‌ستی پێ نه‌كردووه، ئه‌مه‌ش بۆ هۆكاری نائاماده‌یی و نائاماده‌گی كوتله‌ی سه‌در ده‌گه‌ڕێته‌وه، وه‌ك گه‌وره‌ترین كوتله‌ی شیعه‌كان، كه ره‌نگه له پرۆسه‌كه بكشێنه‌وه.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، پرۆسه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان له كه‌ركووك و مووسڵ گه‌رمی پێوه دیاره، هۆكاره‌كه‌شی بۆ بوونی ململانێ و جیاوازی پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی، ئایینی و مه‌زهه‌بییه‌كانه‌وه هه‌یه.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق سه‌باره‌ت به بڕیاری دادگای فیدڕاڵی كه بڕیاره له 19ـی ئه‌م مانگه سه‌باره‌ت به هه‌ندێك سكاڵا كه له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان پێشكه‌شی كراوه، كۆببێته‌وه، گوتی، له‌م نێوه‌نده‌دا كه په‌رله‌مانی كوردستان چالاك نه‌ماوه، له‌سه‌ر دادگای فیدڕاڵییه كه بابه‌ته‌كه ئاڵۆز نه‌كات، چونكه ئه‌و كات ئه‌و بابه‌ته ده‌بێته ده‌ستوه‌ردان له كاروباری هه‌رێمی كوردستان له رووی یاسایی و ده‌ستوورییه‌وه.
سه‌باره‌ت به ناردنی دوو نامه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌باره‌ی ناردنی 700 ملیاره‌كه به‌بێ كێشه و له كاتی خۆیدا و هه‌مواركردنه‌وه‌ی ئه‌و مادده یاساییانه‌ی یاسای بوودجه‌ی گشتی كه په‌یوه‌ندیان به مووچه‌ی مووچه‌خۆران و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ده‌كرێت بۆ جیاكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له پرسه سیاسییه‌كان، په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی بكات و ئه‌و بابه‌ته یه‌كلایی بكاته‌وه، به‌تایبه‌ت كه زیاتر له 100 ئیمزای په‌رله‌مانتارانیش بۆ ئه‌و پرسه كۆكراوه‌ته‌وه. روونیشیكرده‌وه كه بووه‌ته دیدگای هه‌موو لایه‌نه‌كان مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان له خه‌رجییه راسته‌قینه‌كان جیا بكرێته‌وه، كه هه‌ر وه‌ك له هه‌موو پارێزگاكانی عێراق به‌م شێوه‌یه.
گوتیشی: خودی سوودانی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یه ئه‌و بابه‌ته به‌و شێوه‌یه بێت كه هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت، چونكه ئه‌و گوتویه‌تی، ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه بێت ناتوانن به ویژدان و دادپه‌روه‌رییه‌وه مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان دابین بكه‌ن. سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا كه ئه‌و بابه‌ته دوای كۆكردنه‌وه‌ی زیاتر له 100 واژۆی په‌رله‌مانتاران جگه له په‌رله‌مانتارانی كورد، كه په‌رله‌مانتارانی سوننه و شیعه‌ش واژۆیان له‌سه‌ر كردووه، ده‌بێته به‌ڵگه و پشتیوانییه‌ك بۆ هه‌ر بڕیارێكی سه‌باره‌ت به مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان.
روونیشكرده‌وه سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوای ناردنی 700 ملیار دیناری دیكه‌ی بۆ دابینكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان كردووه تاكو ئه‌و كاته‌ی مووچه‌ی ته‌واوی ساڵی 2023 به فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌درێت، له‌لای خۆیه‌وه تا ئێستا حكومه‌تی عێراق ئه‌و داوایه‌ی ره‌ت نه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر ره‌تی بكاته‌وه ئاڵته‌رناتیڤی چ ده‌بێت؟ له كاتێكدا خۆی ده‌ڵێت مووچه‌ی مانگه‌كانی 9 و 10 و 11 ناردووه، ئه‌دی مانگه‌كانی دیكه؟ به‌تایبه‌ت كه بوودجه له مانگی شه‌شه‌وه چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و له‌وكاته‌وه نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانی وه‌رگرتووه.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش له كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ته‌دا تاووتوێی پرسی ئه‌منی كراوه به‌تایبه‌ت هه‌ڕه‌شه‌كانی گرووپی مقاوه‌مه‌ی عێراقی بۆ به‌ئامانجگرتنی بنكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و له ئیسرائیل. روونیشیكرده‌وه لایه‌نی ئه‌مه‌ریكی پێی گوتوون كه ئه‌وان له‌سه‌ر داوای عێراقییه‌كان هاتوونه‌ته عێراق، ئه‌گه‌ریش هه‌ڕه‌شه‌یان لێ بكرێت و به‌ئامانج بگیرێن، باڵیۆز و نێرده‌ی دیپلۆماسی‌یان له عێراق ده‌كشێننه‌وه! له‌م حاڵه‌ته‌شدا سه‌رجه‌م نێرده‌كانی دیكه‌ی وڵاتان عێراق به‌جێدێڵن و ئه‌مه‌ش لێكه‌وته‌ی ئه‌منی و سیاسی و ئابووری لێ ده‌كه‌وێته‌وه. گوتیشی، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار درا قسه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه بكرێت كه ناوی خۆیان ناوه مقاوه‌مه‌ی عێراق تا ئه‌و كاته‌ی ده‌رچه‌یه‌ك ده‌دۆزرێته‌وه یان رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژی هه‌موار ده‌كرێته‌وه. جه‌ختیشیكرده‌وه لایه‌نی ئه‌مه‌ریكی رایانگه‌یاندووه ئه‌گه‌ر زیانی گیانیان به‌ربكه‌وێت، وه‌ڵامیان ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ كه‌ركووك دووپاتیكرده‌وه له چه‌ند رۆژی رابردوودا پارتی به‌شكۆوه و وه‌ك پێش 16ـی ئۆكتۆبه‌ر گه‌ڕاوه كه‌ركووك و باره‌گای لقی سێ به رووی كادران و ئه‌ندامان و لایه‌نگران و جه‌ماوه‌ری پارتی ده‌كرێته‌وه. جه‌ختیشیكرده‌وه پارتی له‌و ناوچانه ئاماده‌ییه‌كی شه‌رمنانه‌ی نابێت و به هیچ شێوه‌یه‌كیش قبووڵی هیچ جۆره ده‌ستدرێژییه‌ك بۆ سه‌ر كادر و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی ناكات و ئه‌مه‌ی به روونی به هه‌موو لایه‌ك گه‌یاندووه.
سه‌باره‌ت به ده‌ستبه‌كاربوونی لیوا هاوبه‌شه‌كان رایگه‌یاند، هه‌موو رێككاره‌كان ته‌واو بووه، ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌وه ماوه كه مووچه‌یان بۆ ببه‌سترێت، دواتر ره‌وانه‌ی مه‌شق ده‌كرێن. گوتیشی، له‌م چه‌ند رۆژه‌دا ئاگاداری به‌ستنی مووچه‌كانیان ده‌بن، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر ئه‌م مانگه مووچه‌یان بۆ ببه‌سترێت، ده‌كرێت مه‌شقه‌كانیان بۆ مانگێكی دیكه دوابخرێت و چونكه به به‌ستنی مووچه‌كانیان هیچ گرفتێكیان نامێنێت.