لە پارێزگایەکی عێراق سێ ملیار دینار دیارنامێنێت

دیناری عێراقی
دیناری عێراقی

K24 - هەولێر

دەستەی دەستپاکی عێراق ئاشکرای کرد، سێ ملیار دینار لە پارێزگای موسەننا دیار نەماوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 09-11-2023، دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند، لە پارێزگای موسەننا سێ ملیار دینار دیار نەماوە، بۆ ئەو مەبەستەش، لیژنەیەکی بەدواداچوونیان پێکهێناوە، بۆ لێکۆڵینەوە لە دیارنەمانی ئەو بڕە پارەیە، لە دیوانی پارێزگاکەدا.

دەستەی دەستپاکی ئاماژەی بەوەش داوە، دەرکەوتووە کە ئەو بڕە پارەیە لە ئەنجامی گرێبەستی زەوی (موساتەحە) بە هەدەر دراوە، هەروەها لیژنەکە بەدواداچوونی لە قایمقامیەتی سەماوەدا کردووە، سەلمێنراوە بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی سەماوە، بەهای زەوییەکەیان خەمڵاندووە گرێبەستی لەسەر کراوە، بە بڕە پارەیەکی زۆر کەمتر لە نرخە راستەقینەی بۆ بەرژەوەندی هاووڵاتییەک و برای پارێزگاری ئێستای موسەننا، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە لیژنەی خەمڵاندن و هەڵسەنگاندن، بەهای کرێی ساڵانە. گرێبەستەکە بۆ ماوەی 25 ساڵ بە بەهای نۆ ملیۆن  و 900 هەزار دینار ئەنجامدراوە، دەکەوێتە شوێنێکی بازرگانی دیار و رووبەرەکەی زیاتر لە دوو هەزار مەتر چوارگۆشەیە.

دەستەی دەستپاکی عێراق ئەوەشی خستووەتەڕوو، دادوەر بڕیاریداوە بە لێکۆڵینەوە لە پێنج تۆمەتبار، ئەوانیش: "سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی خەمڵاندن و هەڵسەنگاندن"، دوای لێکۆڵینەوە و ئەنجامی وردبینی، بەشی وردبینی دەرەکی لە فەرمانگەکە، و تۆمارکردنی خانووبەرە یاساکانی ساڵی 2021 کە تێیدا گرێبەستەکە کراوە، دەریخستووە کە بڕی کرێی ساڵانە 131 ملیۆن و 202 و 509 دینارە، بە هەدەردانی بڕی پارەکە، سێ ملیار و 280،062،500 ملیۆن دینارە.

ئامادەکردن: لاڤین عومەر