سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی پێشوازی له‌ رابه‌رى گشتیی بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامى ده‌كات

K24 - هەولێر:

ئه‌مڕۆ شەممە‌ 11/11، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له‌ عيرفان عەلی عه‌بدولعه‌زيز، رابه‌رى گشتیی بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامى له‌ كوردستان کرد.

سەرۆکی حکومەت بە بۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەکەیان و هەڵبژاردنەوەی بە رابەڕی گشتیى بزووتنەوەی ئیسلامی، پیرۆزبایی لێ کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.

لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە تاوتوێ کرا و جەخت لە گرنگیی هاوهەڵوێستی و یەکڕیزیى لایەنە کوردستانییەکان بۆ بەرگریکردن لە قەوارەی دەستووری هەرێم و مافەکانی گەلی کوردستان کرایەوە.

6575
6578